له‌یلا ئیمره‌ت هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی جزیره‌ی بۆتانه، ئه‌و شاره‌ی که نزیکی 10 رۆژ له ناو گه‌مارۆیەکی توندی له‌شه‌کری تورکیدا مابوو، له ئه‌نجامی ئاڵۆزی و بۆمبارانی هێزه ئه‌منیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر شاره‌که زیانێکی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی په‌یدابوون، به لایه‌نی که‌م 21 که‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا به داخوازنامه‌یێک ده‌یه‌وێ له‌یلا ئیمره‌ت له سه‌ر کاره‌که‌ی لاببرێت، به‌ڵام له‌یلا ده‌ڵێ ئه‌مه بڕیارێکی سیاسی‌یه و دژ بە یاسایه، من به ده‌نگی گه‌ل هاتووم و به ده‌نگی گه‌لیش ده‌چم.
له‌یلا ئیمره‌ت کێ یه؟
- هاوسه‌رۆکی شاره‌داری جزیره‌ی بۆتانه، گه‌نجترین شاره‌داره له ناو شاره‌داره‌کانی تورکیا و هه‌رێمی کوردان.
- ساڵی 1987 له شاری جزیره له دایک بووه.
-ساڵی 1990 باوکی له‌یلا ئه‌بدولوه‌هاب ئیمره‌ت له شه‌رێکی نێوان سوپای تورکیا و گه‌ریلاکانی پەکەکە دا، گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
- ساڵی 1996 له‌گه‌ل خێزانه‌که‌ی ده‌چنه شاری مێرسین.
- له ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا ده‌چێته وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له شاری برێمن خوێندنی ته‌واو ده‌کات.
- له ساڵی 2013 له‌یلا ده‌گه‌رێته‌وه شاری جه‌زیره و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2014 له تورکیا ده‌بێته کاندی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (هه‌ده‌پە) و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شارەوانیـیەکاندا 83% له ده‌نگی خه‌ڵکی جزیره به‌ده‌ست دێنێت، له‌گه‌ڵ قادر کۆنور ده‌بێته هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی جه‌زیره.
له هه‌فته‌ی رابردوودا، له‌به‌ر دورپێچی شاری جزیره و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی که له‌وێ روویداوون به لایه‌نی که‌م 21 که‌سی سیڤیل له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی تورکیا له ناو شاری جه‌زیره کوژران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا داخواز ده‌کات که له‌یلا له وه‌زیفه‌که‌ی دوور بخرێته‌وه، به‌ڵام له‌یلا ده‌ڵێت ئه‌مه بریارێکی سیاسی‌یه من به ده‌نگی گه‌ل بۆمه‌ته شاره‌دار و به ده‌نگی گه‌ل ئه‌م کارە به‌جێ دێڵم.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌شی کوردی خه‌جیجان فارقین ئه‌م ڤیدیۆیه بۆ ناردین