Accessibility links

دکتۆر گونول توڵ: پەیامەکانی ئەردۆغان هیچ یارمەتیدەر نییە بۆ ڕەوشی تورکیا بە تایبەتی کە کورد دەکاتە ئامانج

  • Balen Salih

بڕیارە ڕۆژی یەکی مانگی یازدە لە تورکیا هەڵبژرادنی گشتی بکرێتەوە پاش ئەوەی لایەنە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنەکەی مانگی شەش نەیانتوانی لەسەر حکومەتێکی هاوپەیمانی ڕێکبکەون.

پێشتر لە تورکیادا وەها لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڕوانرا کە هیوایەکە بۆ وڵاتەکە و لە توانایدا دەبێت تورکیا لە هەردوو ڕووی سیاسی و ئابوریشەوە جێگیر بکات.

"داواکردنی خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی دژە تێرۆر هەنگاوێکی دروستی سیاسیانە بوو بۆ ئەردۆغان بەڵام هەنگاوێکی دروست نەبوو بۆ تورکیا."

سەرۆکی بەشی تورکیا لە نێوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنکە لە واشنتۆن دەڵێت بەڵی راستە سەروەختێک هەبوو نەک هەر ئەردۆغان بەڵکو تورکیای ئەردۆغانیش لە ناوچەکەدا وەک نمونە لێی دەڕوانرا بۆ دیموکراسی و ئابوریەکی لێبراڵ و لەپاش بەهاری عەرەب بووە مۆدێلێک بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە، بەڵام وەک دەڵێتئێستا کە سەیر دەکەین تورکیا لە کوێدایە، دیموکراسیەت گەلێک کێشەی تێکەوتووە، دەیان ڕۆژنامەوان گیراون، ژمارەیەکی زۆرێک لە چالاکوانانی کورد لە زیندان نراون، هەر لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بینیمان چی ڕوویدا و بە تایبەتیش لە جەزیرە.

" ئەم پەیامانەی ئەردۆغان دەبنە مایەی تێکدانی هەستی پێکەوە ژیان لە سایەی پرۆسەی ئاشتیدا."

دکتۆر گونول توڵ دەڵێت ئێستاش لە تورکیادا ئەو نیگەرانیانە هاتوونەتە ئاراوە کە هەوڵەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئاشتی دیموکراتیزەکردن تەنها بەشێک بووبن لە ستراتیژیەتێک بۆ هەڵبژاردن و هیچی تر و دەشڵێت لەبەر ئەم هۆکارانە ئێستا ئەردۆغان و ئاکەپە بە شێوەیەکی بەرچاو بێهیواییان هێناوەتە ئاراوە نەک هەر بۆ کورد بەڵکو بۆ خەڵکی لێبراڵیش.

لە میانەی دیمانەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵحدکتۆر گونول توڵ دەڵێت (هەدەپە) توانیویەتی هەنگاوی باش بنێت لەو ڕوانگەیەوەی هەستی دژە ئەردۆغان و ئاکەپەی کردە سەرمایە بۆ خۆی و هاوسۆزییەک بۆ کورد لە ڕۆژئاوای تورکیا بۆ کورد دروست بکات و دەشڵێت (کۆبانی) دۆسێیەکی ترە و خەڵک سەیری شێوازی ڕەفتاری حکومەتیان دەکرد و بە ناڕەوا دەیانبینی ئەمانەش ڕوانینەکانیان بەرامبەر بە کورد گۆڕی لەسەر هەردوو ئاستی نێونەتەوەیی و ناوخۆییش، بەڵام شکاندنی ئاگربەست و ئەوەی لە جزیرە ڕوویدا وەرچەرخانێکی تری لە ڕای گشتی کۆمەڵگای تورکدا دروستکرد.

زانیاری زیاتر لە دەقی دیمانەکەدایە:

XS
SM
MD
LG