Accessibility links

مه‌سعود بارزانی: ڕزگار کردنی شنگال کارتێکردنی له‌ سه‌ر ڕزگار کردنی موسڵیش ده‌بێت

  • Salah Piroty

مه‌سعود بارزانی

مه‌سعود بارزانی

سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت رزگار کردنی شنگال له‌ لایه‌ن پێشمەرگەر کوردەکانەوە کاریگەرییەکی باشی لەسەر ئەوە ناوچانەش دەبێت که‌ له‌ باکووری عێراق له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کراون

سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت رزگار کردنی شنگال له‌ لایه‌ن پێشمەرگەر کوردەکانەوە کاریگەرییەکی باشی لەسەر ئەوە ناوچانەش دەبێت که‌ له‌ باکووری عێراق له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کراون.

بارزانی گوتی "بێگومان هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک کارتێکردنی گرنگی له‌ سه‌ر وه‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن له‌و ناوچانه‌ ده‌بێت کە له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدان و بێگومان ئازادکردنی شنگال کارتێکردنی گرنگی له‌ سه‌ر ئازاد کردنی موسڵ ده‌بێت."

پێشمه‌رگه‌کانی کورد بۆ ڕێزگرتن له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی کوردیان له‌ نزیک شنگاڵ هه‌ڵدا.

هێزه‌کانی کورد ده‌ڵێن له‌ ماوه‌ی پێشڕه‌وی بۆ شنگال له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا ڕووبەڕووی بەرگەرییەکی که‌م له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ بوون، و ده‌ڵێن لەوە دەچێت داعش پاشەکشێی کردبێت یان له‌ کات ده‌گه‌ڕێت هه‌تا هیرشێکی نوێ ده‌ستپێبکات.

له‌ واشنگتن، سه‌رۆک ئۆباما گوتی لەوبڕوایەدایە لە عێڕاق و سوریا ڕێگا لە پێشڕەوییەکانی داعش گیراوە، به‌لام ئه‌و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌ هێشتا له‌ ناو نه‌چووه‌.

XS
SM
MD
LG