Accessibility links

هاوسۆزی خه‌ڵکی مه‌هاباد و ده‌ورووبه‌ر بۆ کورده‌کانی شنگال

  • Salah Piroty

هه‌ڵمه‌تی کۆمه‌ک کردن به‌ خه‌ڵکی شنگال له‌ کوردستانی ئێران

هه‌ڵمه‌تی کۆمه‌ک کردن به‌ خه‌ڵکی شنگال له‌ کوردستانی ئێران

کاک خه‌بات به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ده‌ڵیت که‌ ئه‌گه‌ر یارمه‌تی و ئه‌و هه‌ست و هاوکاری یه‌ی خه‌ڵک نه‌بووبایه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌یان بۆ جێ به‌ جێ نه‌ده‌بوو.

له‌ ده‌مێکدا هه‌وڵی به‌ هانا هاتنی خه‌ڵکی کوردستان بۆ کورده‌کانی لێقه‌وماوی شنگال هه‌روا به‌رده‌وامه‌، خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ر هه‌وڵێکیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژان ده‌ستی پێکرد و کۆمه‌گی خۆیان دابین کرد.

له‌ وتووێژێک له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، کاک خه‌بات چالاکێکی که‌مپه‌ینی کۆکردنه‌وه‌ی کومه‌گ ده‌ڵێت که‌ چالاکان، ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی، ڕێکخراوی خاچی سووری مه‌هاباد، شوڕا ، شاره‌داری و فه‌رمانداری مه‌هاباد له‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ت دا یارمه‌تی ده‌ر بوون.

ئه‌م چالاکوانه‌ ده‌ڵێت ئه‌و کومه‌که‌ی خه‌ڵک کردوویه‌ و کۆیان کردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ خه‌ریکن ئاماده‌ی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ کورده‌کانی شنگالی ڕه‌وانه‌ بکه‌ن که‌ ته‌نیا یارمه‌تی به‌ شێوه‌ی پاره‌ یه‌ک ملیارد و شه‌ش سه‌د و نه‌ود ملیۆن ڕیاڵ به‌ پووڵی ئیرانه‌.

کاک خه‌بات به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ده‌ڵیت که‌ ئه‌گه‌ر یارمه‌تی و ئه‌و هه‌ست و هاوکاری یه‌ی خه‌ڵک نه‌بووبایه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌یان بۆ جێ به‌ جێ نه‌ده‌بوو.

XS
SM
MD
LG