Accessibility links

پـێشـمەرگە لە شەنگال ڕێگەیەکی سـتراتیژی نێوان عێراق و سوریا کۆنترۆڵ دەکات


لە شەوی چوارشەممەوە فڕۆکە جەنگیـیەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرتی ئەمەریکا بە چڕی چەکدارانی داعشیان لە شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری بۆردومان کردووە و زیانێـکی زۆریان پـێـگەیاندووە.

لە بەرەبەیانی پـێـنجشەممەشەوە هێزەکانی پـێشمەرگە دەسـتیان بە هێرشێـکی بەرفراوان کردووە بۆ نێو شارەکە و بە پـێی ڕاگەیاندنی فەرماندەکانی پـێشـمەرگە پـێشـڕەویـیەکی باش کراوە و توانراوە بەشێـکی شارەکە ڕزگاربکەن.

هەروەها ڕێگەی سـتراتیژی خوار شەنگال کە بە شاڕێی 47 ناسراوە، لە لایەن پـێشـمەرگەوە کۆنترۆڵکراوە. ئەو ڕێگەیە شاری موسڵی عێراق بە شاری ڕەققەی سوریا دەبەستێتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە 3 ی مانگی هەشتی ساڵی 2014 داعش هێرشێـکی لە ناکاوی کردە سەر شاری شەنگال و لە ئاکامدا نەتوانرا بەرگری لە شارەکە بکرێت و سەر ئەنجام هێزە کوردیـیەکان شارەکەیان جێهێشت کە بەشێـکیان لە ڕێگەی دەروازەی ڕبیعەوە خۆیان گەیاندە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەپەگە لە سوریا. هەروەها خەڵکێـکی زۆری سیڤیلیش فریای هەڵاتن نەکەوتن و کەوتنە دەسـتی داعشەوە.

سەبارەت بە شەڕەکانی ئەمڕۆ پـێـنجشەممەی شەنگال سەلام باڵایی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە دهۆک ڕاپـۆرتی ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:00 0:00

XS
SM
MD
LG