به‌م دواییانه ئێران ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌نترنێت و سایته‌کانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له ملیۆنان ئێرانی گرت ئه‌وه‌ش له کاتێکدا کرا که که‌متر له سێ هه‌فته‌ی ماوه هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی له‌م وڵاته به‌ڕێوه بچێت. زۆربه‌ی ڕیفۆرمخوازان و ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ بریاریان داوه به‌شداری تێدا نه‌که‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان و شـیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ئێران مه‌سـعود کوردپـور کردووه که ده‌ڵێت حکومه‌ت هه‌فته‌یه‌ک پێش ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی موسه‌وی و که‌رروبی (دوو ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆن) هه‌وڵی دا به‌م شێوه‌یه پێشی بانگه‌وازییه بۆ گردبونه‌وه له‌م ساڵڕۆژه بگرێت. سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کان ، کوردپور ده‌ڵێت پێشبرکێکه له نێوان باڵه‌لانی ده‌سه‌ڵاته که به‌رنامه‌ی سیاسی‌یان نیـیه .
ده‌توانن گوێبیسـتی ئه‌م گفتوگۆیه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:35 خوله‌كه.