شه‌رمه‌زاری بانکی ئێران له په‌یوه‌ندی به دیارنه‌مانی نزیکه‌ی 3 ملیار دۆلار پاره و هوشداری ئه‌مه‌ریکا به چین که کۆمپانیاکانی سزا ده‌درێن ئه‌گه‌ر دانوساندن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی ئێرانی بکات ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به پرۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی هه‌یه، ته‌وه‌ری گفتوگۆ‌ی موعته‌به‌ر شێروانی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپوره.
کوردپور ده‌ڵێت لایه‌نی سیاسی و 'جه‌ناحی' واته ده‌سته‌گه‌ری دراوه‌ته به مه‌سه‌له‌ی دیار نه‌مانی چه‌ندین ملیار دۆلار پاره. ئه‌و ده‌ڵێت یه‌که‌م جار نیـیه شتی ئاوه‌ها له ئێران ڕووبدات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ده‌زگایه‌کی چاودێریکردن به‌سه‌ر بنیاده‌کانی دراوی ئێران‌دا نیـیه، ناکرێت به شێوه‌ی بنه‌ڕتی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفته بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.