Accessibility links

بەرپرسێـکی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت بەم زووانە بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدرێت


دکتۆر ئاسۆ مەحمود باژێروانی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان له ‌میانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس له ‌گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەرى گشتى بزووتنەوەکەیان دەکات کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر و دوور لە چاوی میدیاکان گەڕایەوە شاری سلێمانی.

دکتۆر ئاسۆ مەحمود دەڵێت لەسەر داوای خۆی کاک نەوشیروان مستەفا بەوشێوە بێدەنگە گەڕایەوه، دەشڵێت بەهۆی ئەوەی خەڵک بێ ئومێد بووە لە لایەنە سیاسیەکان، وە مێژوو و خەباتی کاک نەوشیروان وای کردوە خەڵک ئومێدیان بەگەڕانەوەی کاک نەوشیروان هەبێت ئەمە بۆ پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی تریش وایە ئومێدیان بە گەڕانەوەی کاک نەوشیروانە.

لەبارەی کاریگەری گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا لەسەر ڕێکەوتنەکەی یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان، دکتۆر ئاسۆ مەحمود بێ ئاماژەدان بە ناوەڕۆکی بڕیارەکەیان وتی "بڕیاری یەکلایی کەرەوە لەو بارەیەوە دەدرێت بەم زووانە، ئێمە چاوەڕوانیەکانمان زۆربوو سەبرەکەشمان زۆری خایاند بەڵام ئیتر داخوازییەکانی خەڵک و خراپی دۆخەکە وەها دەخوازێت کە ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان بچینە بەردەم بڕیاری قورس."

دەشڵێت دۆخەکە دۆخێکی سەیرە ئێستا یەکێتی بە دوو ئاڕاستە دەڕوات لەسەر ڕێکەوتنەکەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لەلایەکی ترەوە سەعید کاکەیی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باسی لە کاریگەری گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا کرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:47 0:00
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00

XS
SM
MD
LG