Accessibility links

حەیدەر شەشۆ: باس لە وازهێنان لە یەکێتی و حیزبە نوێیەکەی دەکات


حەیدەر شەشۆ سەرۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتی کە تازە حیزبەکەی پێکهێناوە لەم وتووێژەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باس لە پێکهێنانی حیزبە نوێیەکەی و واز هێنان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات .

حەیدەر شەشۆ ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستی لەو حیزبە کێشایەوە،دەڵێت، حیزبێکی نوێ بۆ ئێزیدییەکان پێکدەهێنێت.

شەشۆ کە مانگی ڕابردوتر بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق هێزە چەکدارە ئێزیدیەکەی خرایە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هێزێکی فەرمی هەرێمی کوردستان ناسێنرا لەم وتوێژەدا باس لە چارەنوسی هێزە چەکدارەییەکەشی دەکات .

حەیدەر شەشۆ ئەوەشی وت، لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە پێی یاسای حیزبەکان مۆڵەتمان وەرگرتوە و بەنیازیشین لە چەند ڕۆژی داهاتوو داوا لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بکەین،لە ئێستاشدا ئۆفیسمان لەسەر مۆڵەتی ئاسایشی سلێمانی لە سلێمانی کردۆتەوە و بەنیازیشین ئۆفیس لە هەولێر و دهۆک و شەنگال بکەینەوە.

سەرۆکی حیزبی ئێزیدی دیمۆکراتی باسی ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی ئەندامانی حیزبە نوێیەکەی زۆرن و لە هەموو کەسێکی تێدایە تەنانەت موسڵمان و مەسیحی و خەڵکی بەغداد و ئەوەی بڕوای بە سیستمی دیمۆکراتی هەبێت پشتیوانیان دەکات.

XS
SM
MD
LG