Accessibility links

ئیسماعیل حەمە ئەمین: ئەگەر نەتەوەیەکی 40 ملیۆنی مافی ئەوەی نەبێت ئاڵاکەی بەرز بکاتەوە؛ دەبێت کۆی دیموکراسی بخەینە ژێر پرسیارەوە


کۆمەڵێک پرسی نیشتیمانی وەک ریفراندۆم و بەرزکردنەوەو داگرتنی ئاڵا و سەربەخۆیی و ناسەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە پەیوەندی زۆر قوڵیان هەیە بە تەواوی پرسە هەستیارەکانی دیکەشەوە، وەک قەیرانی سیاسی، قەیرانی ئابوری، بژێوی ژیانی خەڵک و گرفتەکانی بەردەم پرسی نەوت و ناوچە جێناکۆکەکان. لەکاتێکدا هەندێک پێیانوایە پرسی ریفراندۆمی کەرکوک و سەبەخۆیی هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان تێکڕا بەبێ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی و ئابوری و یاساییەکانی هەرێم مەحاڵ و سەختە؛ بەڵام هەندێکی دیکە پێیانوایە ئێستا کاتی هەموو ئەو پرسانەیە. تێکڕای ئەو بابەتانە و شرۆڤەکاری و وردبوونەوە لە زۆرێک لەو بابەتانە شیکاران و رۆشنبیرانی خستۆتە بەردەم شرۆڤەکاری و روانینی جیاوازەوە.

ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکانی دەنگی ئەمریکا میوانداری نوسەر و روناکبیر ئیسماعیل حەمە ئەمینی کردووە...

ئیسماعیل حەمە ئەمین رایوایە یەکلایینەکردنەوەی پرسەکان لەناو مێژوودا ئەم گرفتەی زیاتر قوڵکردۆتەوە و دەڵێت "کۆمەڵێک پرس هەیە هەر لەسەرەتاوە ئەم چینە سیاسیە توانای ئەوەی نەبووە یەکلایی بکاتەوە".

دەشڵێت "ئێمە پێش 20 ساڵ لەمەووبەر چ خۆم و چ ئەوانی دیکە کە هەفتەنامەی هاوڵاتی هەبوو، ئێمە زۆر جەختمان لەسەر کارکردن لەرابردوودا دەکرد؛ کە یەکێک لەتێزەکانی ئەدرنۆ کە لەدوای جەنگی جیهانی دووەم و قوتابخانەی فرانکفۆرت جەختی لەوە دەکردەوە، نازیەت و فاشیزم بەردەوامیی دەبێت لەئەوروپا؛ ئەگەر هاتوو ئێمە کاری تیادا نەکەین".

ئەو پێیوایە "ئەگەر نەتەوەیەکی 40 ملیۆن کەسی مافی ئەوەی نەبێت ئاڵاکەی بەرز بکاتەوە؛ کە سادەترین مافە، لەوباوەڕەدام ئیتر دەبێت کۆی دیموکراسی بخەینە ژێر پرسیارەوە".

سەبارەت بە میدیاش دەڵێت "میدیا بە گشتی لەڕاستەوە بۆ چەپ لەکوردستاندا، ئەرکێکی هەیە کە پێی دەڵێن ئەرکی گەمژەکردن و بە گێلکردنی جەماوەری".

XS
SM
MD
LG