له گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز و نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵی هه‌تاوی، یه‌که له پرسیاره ئاساییه‌کان بۆ هه‌ر مرۆڤێک ئه‌وه ده‌بێت که ساڵی پاری چۆن لێ ڕۆشتوه و ساڵی نوێی چۆن ده‌بێت؟ ئه‌م پرسیاره هه‌ر به‌م چه‌شنه نه‌ته‌وه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. بۆ گه‌ڵی کورد ساڵی پاری هه‌تاوی چه گرینگیه‌کی بوو؟
به واتایه‌کی تر گرینگ‌ترین بابه‌ت و ڕووداوی پێوه‌ندیدار به گه‌ڵی کورد له ساڵی پار چی بوو؟ گه‌ڵی کورد له ساڵی پاری هه‌تاویدا به گشتی ده‌سکه‌وتی زیاتر بۆ یان خه‌سار؟ ساڵی 1395 هه‌تاوی بۆ گه‌ڵی کورد ده‌بێت وه‌ک ساڵێکی سه‌رکه‌وتوو پێناسه بکرێت یان وه‌ک ساڵی پاشه‌کشه؟
ئه‌زموونی ڕۆژئاوا و ڕاگه‌یاندنی فێدراسیۆنی باکوری سووریا، کۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا و ڕوودانی کودتا له‌و وڵاته و دابه‌زانی ئاستی شه‌رعیه‌تی حکومه‌تی تورکیا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌و خاڵه گرینگانن که هێمن سه‌یدی، لێکۆله‌ری سیاسی دانیشتووی بریتانیا وه‌ک ڕووداو سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی کوردستانی چوار پارچه له ساڵی ڕابردوودا تیشک ده‌خاته سه‌ریان.
به‌ڕێز هێمن سه‌یدی هه‌روه‌ها به نسبه‌تی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاماژه ده‌دات به هاوشانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ عێراق له شه‌ری دژه داعش و کێشه ئابووریه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه و له هه‌مان کاتدا درێژه هاتنی گوتاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له عێراق و ده‌ستپێکی دووباره‌ی خه‌باتی چه‌کداری له کوردستانی ئێران و گۆڕانی ڕوانگه‌ی هه‌ندێک له حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رانبه‌ر به ئه‌زموونی ڕۆژئاوا.