Accessibility links

تێڕوانینی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی ڕاپەڕین


لەدوای 26 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستاندا ئەمساڵ خەڵکی جیاوازتر باس لە ڕاپەڕین دەکەن، مامۆستایان و فەرمانبەرانیش بە جۆرێکی تر باس لە ڕاپەڕین دەکەن.

ئەوانەی ڕۆژانە لەسەر شەقامەکان سەرقاڵی کاسپین هێشتا دۆخی سەختی ژیان ئامانجەکانی ڕاپەڕینی لەبیر نەبردونەتەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکانێک هەن کە دوو لێکدانەوە و تێروانینیان لادروست بووە لەبارەی ڕاپەڕینەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 5 ی مانگی سێی ساڵی 1991 دا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کورد دژی دەسەڵاتی ڕژێمی ئەوکاتەی بەعس ڕاپەڕینی ئەنجامدا و سەرەتا‌ لە قەزای ڕانیەوە دەستی پێکرد و دواتر لە ڕۆژانی دواتردا بە چەند قۆناغێک شار و شارۆچکەکان ئازادکران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:02 0:00

XS
SM
MD
LG