Accessibility links

بارودۆخی مەترسیداری ئابوری و قەیرانی گەورەی دارایی و بژێوی ژیان تێکڕا وردبونەوە و قوڵبونەوە لەهۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم داڕمانە ئابوری و هەڵاوسانە ترسناکە، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سییستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان..

ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەوان و شرۆڤەکار محەمەد رەئوفداسازکردووە.

محەمەد رەئوف دەڵێت "چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێم نەوت سەربەخۆ دەفرۆشێت، کە چی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 28 ملیارد دۆلار قەرزارە، سەرەڕای ئەوەی کە ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی خۆی دابینبکات....."

دەشڵێت "لەکاتێکدا 170 پرۆژە لەکارکردن وەستاوە لەهەرێمی کوردستان، بە دەیان وەبەرهێن و بەڵێندەر لەم هەرێمە ئیفلاسیان کردووە، ئەمە دەرئەنجامی 26 ساڵی رابردووە".

هاوکات "نزیکەی 3000 کۆمپانیا لەهەرێمی کوردستان مایەپوچبوونی خۆیان راگەیاندووە، نزیکەی 400.000 کرێکار چونەتە ماڵەوە".

سەبارەت بە بەروبومی کشتوکاڵی محەمەد رەئوف دەڵێت "لەساڵی 2015 دا 80.855 تۆن پیازی لەدەرەوە هاوردەکردووە، 17.000 تۆن گێزەری هاوردەکردووە، زیاتر لە 80.000 تۆن پەتاتەی لەدەرەوە هاوردەکردووە، ئایا هەرێمی کوردستان لەناو ئەو هەموو شاخ و داخ و دەشتە بە پیتەدا خەریکی چییە".

دەشڵێت "تا ئێستا ماست و خەیار و تەماتەو پیازت لە سوریاوە دێت و بەو وێرانەییە و لە تورکیا و ئێرانەوە دێت".

هاوکات باس لەوەش دەکات کە "هەرێمی کوردستان پلانێکی ستراتیژی ئابوری نیە، تەنها چاویان بڕیوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئەم شار و ئەو شار".

XS
SM
MD
LG