Accessibility links

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بڕیاری شکاندنی بایکۆتکردنەکە دەدات


ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی پاش زیاتر لە سێ مانگ لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن و داخستنی دەرگای قوتابخانە و خوێندنگاکان، بەوهۆیەوە بڕیاری شکانی بایکۆتیان دا و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت ئەو بڕیارەیان کۆتایی نیە بەڵکو چاودێری کارەکانی حکومەت دەکەن لە نزیکەوە.

لەو بارەیەوە مامۆستا هەورامان نیعمەت ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەمیانی وتوێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتی"بڕیاری شکانی بایکۆت لەلایەن ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیەوە بڕیاری کۆتایی نیە بەڵکو چاودێری کارەکانی حکومەت دەکەن و لە ئایندەدا هەڵوێستیان دەبێت،بێ ئەوەی ئاماژە بەهەڵوێستەکەیان بدەن."

مامۆستا هەورامان داوای لێبوردنی لە قوتابیان و خوێندکاران و دایکان و باوکانیان کرد کە وەک خۆی وتی بەهۆی فشارەکانی دەسەڵات و پێنەدانی موچە پێیانەوە لە کاتی خۆیاندا نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن ، هاوکات گلەیشی لە دایکان و باوکان کرد کە هەڵوێستی پشتیوانیان لە داخوازی مامۆستایان وەک پێویست نەبووە.

پێنجشەممەی ڕابردوو نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری پەروەردە کۆبونەوە، مامۆستا هەورامان دەڵێت"حکومەت پێی وتوین ناتوانین لەم کاتەدا هیچ بەڵێنێکتان پێبدەین لەسەر موچەکانتان بەڵام بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەین ئەگەر لەداهاتودا لە توانادا هەبوو بە لیستی پاشەکەوتی فەرمانبەراندا بچنەوە ئەوا یەکەم چین مامۆستا دەبێت کە دەستکاری موچەکانیان دەکرێت."

وتیشی "بە حکومەتمان وتوە ئەگەر ڕێزی ئێمە دەگرن وەک نوێنەری مامۆستایان ئەگەر سزای مامۆستایانتان دا لەسەر دەوام نەکردن ئەوا سزای کەس مەدەن و هەر ٢٨ ئەندامەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە بری مامۆستای تر سزا بدەن و فەسڵمان بکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:55 0:00

XS
SM
MD
LG