Accessibility links

خۆپـیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی لە بەردەم نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی


مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە له ‌بەردەم بەڕێوەبەڕێتی پەروەردەی ڕۆئاواوە بە ڕێپێوان بەڕێکەوتن بۆ بەردەم نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و تێیدا داوایان لەو حیزبە کرد هەڵوێستی جدی هەبێت لەسەر داخوازی مامۆستایان.

یەکگرتووی ئیسلامی بە وەزیرێک و پلەیەکی وەزیری لە کابینەی حکومەتدا بەشدارە، ئەگەرچی بەردەوام ڕەخنە و گازەندە دەگرێت، بەڵام تائێستاش دوو وەزیرەکەی لەناو حکومەتدا کارەکانیان بەڕێوەدەبەن.

مامۆستایان جەخت لەسەر داواکارییەکانی خۆیان دەکەنەوە. مامۆستا هەورامان نیعمەت ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت ناڕەزای و خۆپـیشاندان و توڕەیی خەڵک بەردەوام دەبن هەتا قەیرانی دارایی و سیستەمی پاشەکەوتکردنی موچە و کێشەی سیاسی بەردەوامبێت.

جێی باسە پـێشتر مامۆستایانی ناڕازی بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان بە ڕێپێوان چونە بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و هەفتەی ڕابردوش پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری دایە مامۆستایانی ناڕازی کە چوننە بەردەم بارەگاکانیان هێڵی سوورە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:05 0:00

XS
SM
MD
LG