Accessibility links

موحسین ئەدیب: خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەعسیشی قبوڵنەکردووە کە کۆیلەی بکات، برسی بکات، کە زەلیلی بکات


قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کووردستان و تێکڕای پەیوەندی بە مەودای حوکومڕانی و ژیان و بژێوی خەڵکەوە هەیە بە گشتی، شارەزایان و چاودێرانی خستۆتە بەردەم شرۆڤەکاری و روانینی هاوشێوەو جیاوزەوە. هاوکات ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆربەی مادەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2017 پەسەندكرد، ئەمە لەكاتێكدا بوو بەشێك لەدەنگدان لەسەر چەند مادەیەكی بودجە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو، كە بڕیارە جارێكی دیكە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە كۆببێتەوە.

کۆمەڵێک لەو خاڵانە پەیوەندیان بە كورد و هەرێمی كوردستانەوە هەیە، هاوکات فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بە کۆی دەنگ پاش کۆمەڵێک پێشنیار و گفتوگۆو لۆبیکردن پرۆژە یاساکەیان پەسەندکرد، بەڵام فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان چونە دەرەوەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگیان لەسەر پرۆژەکە نەدا.

سەرباری نەهامەتییەکان و قەیرانە ئابوری و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ناشەفافیەت لەبودجەو داهاتی هەرێمدا، قەیارانی موچەش یەکێکە لەگرفتە هەرە بنەڕەتی و سەختەکانی کە قوڵ پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی سەرجەم هاوڵاتیانەوە هەیە.

ئاسۆ جەبار بۆ ئەو پرسە لەدەنگی ئەمریکاوە لە واشنتۆن وتووێژی لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە موحسین ئەدیبدا سازکردووە...

موحسین ئەدیب دەڵێت "یەکێک لەو شتانەی کە خەباتی مەدەنی پێمان دەڵێت ئەوەیە کە هەمێشە خەباتی مەدەنی و خەباتکاری مەدەنی بە تەنها بۆخۆی کارناکات، خۆی دوایەمین کەس و گروپە کە کار لەپێناویدا دەکات، ئەوەی ئەوان ئاڕاستە دەکات بڵاوکردنەوەی خۆشەویستییە نەوەک رق، چاکەی گشتییە نەوەک کاریگەری گروپێک یان حیزبێک یان لایەنێکی دیاریکراو".

دەشڵێت "ئەم پرۆژە یاسایە کورد شێعە، کورد و سونە، عەرەب و کوردی ئاشتکردۆتەوە. چونکە هەوڵ هەبوو بۆئەوەی درزی نێوان عێراق و کوردستان زۆر قوڵتر و گەورەتر بێت".

هاوکات سەبارەت بە ئابوری هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "ئەوەی لەکوردستاندا پەیڕەو کراوە کە بەناوی سەربەخۆیی ئابورییەوە دەکرێت، لەڕاستیدا سەربەخۆیی ئابوری کوردستان نیە، ئیشکردنە بۆ ئابورییەکی سەر بە تورکیا".

موحسین ئەدیب دەڵێت "خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەعسیشی قبوڵنەکردووە کە کۆیلەی بکات، برسی بکات، کە زەلیلی بکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:12 0:00

XS
SM
MD
LG