Accessibility links

دایکان و باوکانی خوێندکارانی سلێمانی لە نەکردنەوەی خوێندنگەکان نیگەرانن


دایکان و باوکانی قوتابیان و خوێندکاران نیگەرانن لە دوا ڕۆژی منداڵەکانیان بە هۆی نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانە و خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

دایکان و باوکانی خوێندکاران باس لەوە دەکەن کە منداڵەکانیان بەردەوام ڕۆژانە پرسیاری کاتی کردنەوەی دەرگاکانی خوێندنگاکانیان لێدەکەن، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێکی دروستیان بۆیان نیـیە.

لەناو ئاپـۆڕای خۆپـیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران ژمارەیەک قوتابی و دایکان و باوکانیان ئامادەبوون، ئەوان ماف دەدەنە مامۆستایان کە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بەڵام ئەو دیمەنە کاریگەریەی منداڵەکانیان بیر ناچێت کە لەماڵەوە دەیانبینن.

XS
SM
MD
LG