Accessibility links

هیوا ئەفەندی: دوو موچەیی و فەرمانبەری بندیوار لە هەرێمی کوردسـتان ناهێڵین


لە دووا هەوڵی حکومەتی هەرێم بۆ کەم کردنەوەی خەرجی و ئەو قەیرانە داراییەی تێی کەوتووە، دامەزراندنی سیستمی زانیاری ئەلیکترۆنی بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەو کاتەی کە فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان تەنها روبعە موچەیەکیان پێ ئەدەن و چەند مانگێک جارێک، لەو بارەیەوە هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیاو زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم دەڵێت "ئێمەش فەرمانبەرین، ئەم سیستمە بۆ فەرمانبەرانەو لە بەرژەوەندی هەموو لایەکەو خزمەتی هەرێمەکەمان دەکات، جیا کردنەوەی موچە خۆری دەبڵ و ئەوانەی بندیوارن و دەوام ناکەن، لەوانەی کە هەقی خۆیانە موچەکانیان وەربگرن."

لە وەڵامی پرسیارێکدا ئەو دۆخەی هەڕێمەکە، هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار یەکێتی وپارتی خوڵقاندویانە لەوەی خەڵکێکی زۆر هەن کە دوو موچەو زیاتریان هەیە، ئەو دەڵێت "بەم سیستمە دەزانرێت ژمارەی ئەو کەسانە چەندن و جیا دەکرینەوە، کاتی خۆی نەزانینی ئیداری ئەوەی خوڵقاندووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:15 0:00

XS
SM
MD
LG