Accessibility links

جەلال جەوهەر: هەتا کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم چارەسەر نەکرێت هەڤاڵ ئەبوبەکر نابێتە پارێزگار


جەلال جەوهەر ڕێکخەری‌ ژوری‌ حکومەت ‌و پەرلەمانی‌ گۆڕان لە میانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە و تا ئەو کاتەی کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم یەکلایی دەبێتەوە نابێتە پارێزگار چونکە لە ئێستادا سەرۆکی هەرێم بوونی نیە و وادەکەی تەواو بووە.

ڕێکخەری‌ ژووری‌ حکومەت‌و پەرلەمانی‌ گۆڕان باس لەوە دەکات کە پارێزگاری ئێستای سلێمانی(سەردار قادر) ە و دەشڵێت دکتۆر هەڤاڵ هەتا تەواو بونی کاروبارە یاساییەکان و کۆتایی هاتنی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم هەر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە

ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو لە نوسراوێکدا بە واژۆی(کەریم سنجاری)وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وەزارەتی ناوخۆ ڕەتی کردەوە کە کار بە واژۆی پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت بکرێت و تێیدا هاتبووش کە پارێزگاری شەرعی سلێمانی هەتا ئێستاش(دکتۆر ئاسۆ فەرەیدوون)ە.

جەلال جەوهەر ئەو نوسراوەی وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی سیاسی و ویستی پارتی دیموکراتی کوردستان وەسف کرد و، وتیشی ئەوەی کاری لە ئیدارەدا کردبێت دەزانێت ئەو نوسراوە یاسایی نیە چونکە ئیستنادی نەکردۆتە سەر هیچ یاسایەک.

لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا بزوتنەوەی گۆڕان چەند بە بایەخەوە سەیری ئەو ژمارە و ڕێژە دەنگە زۆرەی د.هەڤاڵ دەکات، کە بەشێک لەو دەنگدەرانە گللەیی ئەوە دەکەن ئەوان دەنگیان داوە بە د.هەڤاڵ بۆ پارێزگار،جەلال جەوهەر ڕێکخەری‌ ژووری‌ حکومەت‌و پەرلەمانی‌ گۆڕان وتی بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری مەبادیئەکانمان نابین و سورین لەسەر ئەوەی کە باری ژیانی هاوڵاتیان چاک بکەین.

هەر لەم وتووێژدەدا جەلال جەوهەر وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە بۆچی هەتا ئێشتا گۆڕان لە حکومەت نەکشاوەتەوە لە کاتێکدا حکومەت بە گەندەڵ ناودەبات و وەزیرەکانی دەرکراون؟ وتی: ئەمە بابەتێکی سیاسیە ، کاردانەوەی ئەو کارەی پارتیە کە هەستا بە داخستن و داگیرکردنی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیر و جێگری وەزیر و بەڕێوەبەرە.

گشتیەکان، ئەگەرنا وەزیرەکانمان پێویستیان بەو پۆست و ئیمتیازاتانە نیە،چەندین جار وەزیرەکانمان داوای دەست لەکارکێشانەوەیان کردووە،بەڵام وەک وتم ئەم بابتە سیاسیە.

هەروەها وەڵامی ئەو ڕەخنانەش دەداتەوە کە خەڵک لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەواندا لە ناو شاردا دەستگیر دەکرێن لەسەر خۆپیشاندان.

زانیاری زیاتر و تەواوی گفتوگۆکە لەم وتووێژەی، ژیار محەمەد لەگەڵ جەلال جەوهەر ڕێکخەری ژوری حکومەت و پەرلەمانی گۆڕاندایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:30 0:00

XS
SM
MD
LG