Accessibility links

بەهار مونزیر: منداڵانی کوردستان بە پلەی یەکەم بەرکەوتەی ئەم قەیران و ئەم بێباکییەی دەسەڵاتن


بارودۆخی ئابوری و تێکرای ئەو قەیرانە سیاسی و کارگێریانەی کە کاریکردۆتە سەر بژێوی ژیانی خەڵک بەگشتی لەهەرێمی کوردستاندا؛ دەرئەنجام سەرباری ناڕەزاییەکان و رەخنەکان و لەتێکڕای ئەو نەهامەتیانە، شارەزایان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش هۆشداری دەدەن لەبارەی نەکردنەوەی قوتابخانەکان و پەکخستنی زۆرێک لە کەرتە گشتییەکانی وەک؛ کەرتی خوێندن و پەروەردەو تەندروستی، ئابوری و بەڕێوەبردن.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە بۆ شرۆڤەکردنی ئەو پرسە لەگەڵ چالاکوان بەهار مونزیر وتووێژێکی سازکردووە..

بەهار مونزیر دەڵێت "ئێستا ناڕەزاییەکانی خەڵک و نیگەرانییەکانی خەڵک زیادیکردووە، خەڵک لە دەسەڵات و حکومەتی هەرێمی کوردستان نائومێدە". هەروەها "ئێستا خەڵک پشتیوانیەکی زیاتر دەکات لە مامۆستایان".

سەبارەت بە نەهامەتییەکانی خەڵک بەهار مونزیر دەڵێت"خەڵکانێکی زۆر کرێنشینن، ژیانێکی زۆر قورس بەسەر دەبەن".

هەروەها دەڵێت "ئەوەی کە جێگەی نیگەرانییە، ئەوەیە منداڵانی کوردستان بە پلەی یەکەم بەرکەوتەی ئەم قەیران و ئەم بێباکییەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمن، لەکاتێکدا ئەمڕۆ 3 ی مانگی 10 یە تا ئێستا دەرگای قوتابخانەکان نەکراونەتەوە".

سەبارەت بە حکومەتیش بەهار مونزیر دەڵێت "حکومەت بەتەواوەتی هەڵوەشاوە، بەتەواوەتی دیارە، کە خوێندنگە نەبێ و نەخۆشخانەکان بەشێوەیەک نەبێت کە پێداویستییەکان دابینبکات، باخچەی ساوایان نەبێت، فەرمانگەو بەڕێوبەرایەتییەکان نەبێت، ئەی باشە لەم وڵاتەدا چی بەڕێوە دەبرێت".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.....

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:12 0:00

XS
SM
MD
LG