Accessibility links

هەتا ئێستا به‌شێک له‌ مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان و ده‌ڵێن له‌ ساڵی نوێی خوێندندا ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناكه‌نه‌وه‌ و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێناكاته‌وه.‌

ئه‌م بڕیاره‌ی مامۆستایانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا هات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگاكه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا دڵسۆز عه‌لی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "بڕیارمان داوه‌ هەتا داواكاری و مافه‌كانمان پێنه‌ده‌ن ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ ساڵی نوێدا نه‌كه‌ینه‌وه."‌

١٧ی ئه‌م مانگه‌ له ‌میانی سه‌ردانیكردنی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند ڕۆژی 27 ی مانگی نۆ یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌درێت له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ڵام مامۆستایان ڕایانگه‌یاند ئه‌و ڕۆژه‌ له ‌بری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌رپـرسانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سوورن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ كاتی دیاریكراوی خۆی به‌ڵام هیچ سزایه‌كیشیان دانه‌ناوه‌ بۆ ئه‌و مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندنیان داوه‌.

له‌ باره‌ی بڕیاری مامۆستایانی ناڕازیشه‌وه‌ مامۆستا كه‌مال نوری ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو مامۆستایان مافی خۆیانه‌ داواكاریه‌كانیان و وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێشنیاری نوێیان له‌و باره‌یه‌وه‌ داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.

XS
SM
MD
LG