Accessibility links

دکتۆر هاشم زێباری: له ‌هه‌رێمی کوردستان گرفتی داهاتمان نییه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌ته‌ی هاورده‌کردنی نه‌وت و فرۆشتنی خستۆته‌ ئه‌ستۆی خۆی، باری ئابووری و ده‌رامه‌تی خه‌ڵکی به‌ره‌و خراپی بردووه‌، هه‌ندێ له‌ پارته‌کانی ئۆپۆزسیۆن، پارته‌ ده‌ست رۆیشتووه‌کان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌ حکومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ک پلانی هه‌یه‌ بۆ برسی کردنی خه‌ڵک، پێشبینی و بۆچوونی دکتۆر هاشم زێباری پسپۆری ئابووری و مامۆستای زانکۆی نه‌ورۆز له‌ دهۆک له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان وفرۆشتنی 650 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێکدا، حکومه‌تی هه‌رێم که‌مو کورتی له‌ داهاتدا نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ ناشه‌فافییه‌ت و تێکه‌ڵاوکردنی مه‌سه‌له‌ی حیزبایه‌تی و سیاسه‌ته‌ به‌و بواره‌ ئابورییه‌، هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمه‌که‌ نایانه‌وێت ئه‌و سێکته‌ره‌ گرنگه‌ به‌ دامه‌زراوی بکه‌ن."

له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌ خه‌ڵکێکی بوژاوه‌و گیرفانی پڕ، بوون به‌ خه‌ڵکێکی بێ ده‌رامه‌ت ونه‌بوو. به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌یان چه‌ند مانگێکه‌ هه‌قی کاریان پێ نادات و به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م و به‌چه‌ند مانگێک موچه‌یان ده‌داتێ. ئایا هیچ ئاسۆیه‌ک هه‌یه‌ که‌ جارێکی تر خه‌ڵک ببوژێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی نرخی نه‌وت هه‌ندێ هه‌ڵکشانی به‌خۆوه‌ دیوه‌، پێشبینی چی ده‌کرێت. ئه‌و پسپۆره‌ ئابوورییه‌ لای وایه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت کار ناکاته‌ سه‌ر ره‌وشه‌کان و ده‌شڵێت "ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان تا دێت به‌ره‌و خرابتر ده‌ڕوات له‌ بوونی فه‌سادی ئیداری که‌له‌ فه‌سادی سیاسییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، هه‌ر شتێک باشبێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنێکی ته‌ندروست حکومه‌ت نه‌یکردووه‌، ئه‌گه‌ر پرسی نه‌وت به‌ یاسایی بکرێت، ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت وگاز هه‌بێت و کۆمپانیا هه‌بن دوور له‌ ده‌ستی حیزب، گرفته‌که‌ له‌ داهاته‌که‌دا نییه‌، ئه‌وه‌نده‌ی گرفتی نه‌بوونی پلان و ئیداره‌دانه‌، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ئه‌و که‌رته‌یه‌ بۆ خه‌ڵک وبوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌ له‌ هه‌موو سێکته‌ره‌کانی تری ئابوری، نه‌وه‌ک بچیه‌ته‌ قازانجی حیزب که‌سایه‌تییه‌کان."

XS
SM
MD
LG