Accessibility links

پەروین عەزیز: ئەم قەیرانە لە ئاستی تەقینەوەدایە


بارودۆخی ناهەمورای و بژێوی ژیانی خەڵک بە گشتی لە ئاستێکدایە کە دەخوازێت لێکۆڵینەوە و وتوێژی زیاتری لە بارەوە بکرێت بۆ دۆزینەوەی جومگە هەستیارەکانی قەیرانەکە. هەرچەند بارودۆخی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە لەهەواڵەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام شارەزایان نیگەرانی زیاتریان بەرامبەر ئەوەی کە ئایا هەرێمی کوردستان بەرگەی ئەو هەموو قەیرانە دەگرێت؟ چاودێران شیکردنەوەی زیاتر و بەرفراوانتری بۆ دەکەن و نیگا دەخەنە سەر تێکڕای ئەو قەیرانە گەورانەی وەک قەیرانی ئابوری، جەنگی تیرۆر، کێشەی پەنابەران و تەنگەژەی سیاسی و تێکڕا پەیوەندیان بە ژیانی شارستانی هاوڵاتیانەوە.

لەبارەی بارودۆخی خەڵک و ئەو قەیرانانەی کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە؛ ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان پەروین عەزیزدا سازکردووە.

پەروین دەڵێت "ئەو قیرانە بەو شێوەیە نیە کە باس دەکرێت، دەبوایە کوردستان لە لوتکەی پێشکەوتندا بوایە، هەرچەندە رووبەڕووی داعشیش بۆتەوە، لەئاستی نێودەوڵەتیشدا پشتگیریەکی باشی کوردستان و عێراق دەکرێت بۆ شەڕ کردن دژی ئەو تیرۆریستانە؛ لەوڵاتانی کۆمەکبەخشیشەوە هاوکاری باش دەکرێن. لەبەرئەوە دەتوانین بڵێین هۆکارێک نیە بۆ ئەو قەیرانە ئابورییەی کە بەتایبەتی رووی لەهەرێمی کوردستان کرد بێت. بەڵکو قەیرانێکی دەستکرد و دروستکراوە و لەپێناو ئامانجێکی سیاسیدایە".

"ئەم قەیرانە ئامانجی سزادانی خەڵکە".

سەبارەت بە بارودۆخی خەڵکیش پەروین عەزیز دەڵێت "بارودۆخی خەڵک لە خراپترین دۆخی خۆیدایە". هەروەها "رۆژ بە ڕۆژ نیگەرانییەکانی خەڵک زیاتر دەبێت، ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لەلایەن مامۆستایەنەوە پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکرێت؛ پەیوەندی هەیە بە هەموو خێزانەکانەوە".

دەرئەنجام پەروین دەڵێت "ئەم قەیرانە لەئاستی تەقینەوەدایە".

لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەوەاوی وتووێژەکە ببن......

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:08 0:00

XS
SM
MD
LG