Accessibility links

عەزیز رەئوف: منداڵانی هیچ بەرپرسێکی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لە قوتابخانەی حکومی ناخوێنن


بارودۆخی سەختی ئابوری هەرێمی کوردستان و ناسەقامگیریی سیاسی تێکڕا ماوەی دوو ساڵە کاریگەری مەترسیداری خستۆتە سەر مامۆستایان و بواری پەروەردەو خوێندکاران و خوێندن بە گشتی. هەرچەند نەهامەتییە ئابوریی و بژێوییەکانی ژیان بوونەتە گرفتە هەرە بنەڕەتییەکانی بەردەم مامۆستایان و پەروەردە، بەڵام کۆمەڵێک گرفتی ریشەیی هەن کە تێکڕا بەڕای شارەزایان پەیوەندییەکی قوڵ و کاریگەریان هەیە بە تەواوی سیستمی خوێندنەوە لە هەرێمی کوردستان؛ وەک میتۆد و فەلسەفەی خوێندن و پەروەدە و نەوەی نوێ...تاد. کاریگەری خوێندن لەسەر کۆمەڵگەو خوێندکاران، یان ئایا دابینکردنی بژێوی ژیان بۆ مامۆستایان تەواوی گرفتەکان چارەسەر دەکات، یان گرفتەکان زۆر لەوە گەورەترن کە پێویستە وردبونەوە و توێژینەوەی زیاتری لەبارەوە بکرێت.

سەبارەت بەم پرسە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ مامۆستا و شرۆڤەکار عەزیز رەئوفدا سازکردووە...

عەزیز رەئوف دەڵێت "ساڵی رابردوو لە شیکاگۆ خۆپیشاندانێک کرا، مامۆستایان داوای مافەکانی خۆیان ئەکرد، خوێندکارەکانیان ژمارەیان زیاتر بوو لەسەر شەقام؛ بۆچی؟ خوێندکاران دەیانوت دەبێت مامۆستاکەم مافی بدرێتێ. بەڵام لای ئێمە خوێندکارەکە زۆر پێیخۆشە کە قوتابخانەکەی ناکرێتەوە، لەبەرئەوەی مامۆستاکەی رۆڵی کاریگەری نەبووە و هاوڕێ نەبووە لەگەڵی و نمرەی لێشکاندووە و وەکو پۆلیس مامەڵەی لەگەڵ کردووە".

لەکاتێکدا " 130.000 مامۆستا دەتوانن شۆڕش بکەن، گۆڕانی ریشەیی بکەن لەم کۆمەڵگەیەدا، بەڵام یەکێتی مامۆستایان دەڕۆن بۆلای سەرۆکی هەرێم و دەڵێن تکایە موچەکەمان بۆ زیاد بکە. دوو سەعات لەپرسگەکەی چاوەڕێ دەکەن بیانکەنە ژورەوە".

هەروەها دەڵێت "دەبێت مامۆستایان پێش داواکردنی موچە ، داوای گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی و پەروەردە لەدنیا ئێمەدا بکات".

سەبارەت بە دەسەڵات و پەروەردەش دەڵێت "ئەم سەرکردانە هەمیشە مژدەیان داوە، بەڵام لەپشتی مژدەکانیانەوە درۆی گەورە هەبووە، یەک دنیا ناڕاستی هەیە".

"هیچکام لەسەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو بە گۆڕانیشەوە، مناڵەکانیان لە قوتابخانەی حکومی ناخوێنن، هەمویان لەقوتابخانەی ئەهلی دەخوێنن، لەقوتابخانە بیانییەکان دەخوێنن لەبەرئەوەی پارەیان هەیە".

"بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی مناڵەکەی لەقوتابخانەی حکومی ناخوێنێت".

هەروەها عەزیز رەئوف دەشڵێت "هەمیشە ئەوەی بۆتە قوربانی نەوەی نوێیە، هەمیشە ئەو چین و توێژانەن کە لەدەرەوەی دەسەڵاتن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:20 0:00

XS
SM
MD
LG