Accessibility links

نه‌ورۆزی مانگر: قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌رێمی کوردستان کاری کردۆته‌ سه‌رکاری خێرخوازی

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ساڵانه‌ یادی ئه‌و رێکخراوه‌ مرۆییانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ کاری خێرخوازی له‌ جیهاندا به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، هه‌رێمی کوردستانیش به‌ هۆی شه‌ڕی داعش و شه‌ڕ له‌ سوریا، به‌ هه‌زاران ئاواره‌ له‌ ناوچه‌ جیاکانه‌وه‌ رویان تێکردووه‌، به‌و هۆکاره‌ش هاوکات له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین ریکخراوی جیهانی، ریکخراوه‌ لۆکاڵییه‌کانیش کاری خۆبه‌خشی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌ورۆزی مانگر له‌شاری سلێمانی باس له‌وه‌ ده‌کات "کاری خێرخوازی له‌کوردستانیش به‌ربڵاوه‌، به‌ڵام خراپ بوونی ره‌وشی ئابوری هه‌رێم وای کردووه، ئه‌و رۆحییه‌ته‌ که‌متر بێته‌وه‌."

نه‌ورۆزی مانگر وه‌کو هه‌ڵسوڕاوێکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی روونتر له‌وه‌ ده‌دوێت که‌ خه‌ڵکی شاره‌که‌ خۆی که‌وتۆته‌ ره‌وشێکی خراپی ئابورییه‌وه‌، ده‌شڵێت "شیرێکی زۆری منداڵانمان کۆکرده‌وه‌و ناردمان بۆ کۆبانی، به‌لام ئێستا منداڵی ئه‌م شاره‌ خۆیان پێویستیان به‌ شیر هه‌یه‌."‌

XS
SM
MD
LG