Accessibility links

زمناکۆ جه‌لال : به ‌کۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی و نه‌وشیروان موسته‌فا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نابن

  • یه‌حیا به‌رزنجی

سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم خولی دووه‌می دانیشتنه‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان ده‌ست پێ کرده‌وه‌، وه‌کو نوێنه‌ری مه‌سعود به‌رزانی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان، تاوه‌کو رێو شوێن بۆ چاک کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بدۆزنه‌وه‌ که‌ هێشتا هیچ ئاسۆیه‌کی نه‌بووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ زمناکۆ جه‌لال، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "وه‌ک رایگه‌یاندووه‌ پارتی پێشنیاری جۆنێتی لادانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان باس کردووه‌، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه‌ قه‌یرانه‌که‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچووی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌، نه‌وه‌کو پۆسته‌که‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان که‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌ هیچ گرفتێکی نییه‌." ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌و جۆره‌ دانیشتنانه‌ هیچ ئاسۆیه‌کی نابێت که‌ پارتی واز له‌ داواکانی و تاک ره‌وی نه‌هێنێت، ده‌شڵێت "بۆ به‌سه‌ر بردنی کات واده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ وتوێژه‌کان به‌ لا رێدا ببه‌ن."

نوێنه‌ره‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی له‌گه‌ڵ که‌سی یه‌که‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دانیشتووه‌ و تاوه‌کو ئێستا، روون نییه‌ له‌ زاری رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌که‌ چی وتراوه‌و چی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، زۆرێک رایان وایه‌ بڕیاره‌ گرنگه‌کان له‌ لای که‌سی یه‌که‌می ئه‌و پارتانه‌یه‌، مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان موسته‌فا کۆببنه‌وه‌ کێشه‌کان یه‌کلا ده‌بنه‌وه‌. به‌ڵام زمناکۆ رای وا نه‌بوو "به‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه‌ش گرفته‌کان چاره‌سه‌ر نابن، کێشه‌که‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی کارکردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌ که‌ هه‌ردوو پارته‌که‌ بۆچوونی زۆر جیاوازیان هه‌یه‌."

XS
SM
MD
LG