Accessibility links

عادل باخەوان: هێنانی 200 توێژەر بۆ سلێمانی لەسەر ئاستی جیهان دەسکەوتێکی زۆر گەورەیە


"عادل باخەوان لەڕێی ئەم بەرنامەیەوە وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە سەبارەتە بەو پلاتفۆرمە جیهانییە."

کردنەوەی دەروازەیەکی جیهانی راڤەکاریی و وردبونەوە لە تیرۆر و جیهادگەرایی تێکڕا چاودێرانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، تیرۆر و مەترسییەکانی زەبروزەنگ لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی راماندەگرێت لەبەردەم توێژینەوە و بەرپرسیارێتی گەورەدا.

چوونە دەرەوە لەزوەبروزەنگ؛ پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی لەبارەی تیرۆر و جیهادگەرایی و سەلەفیەتگەرایی و رەهەندە جیوازەکانی تێکڕا لەهەڵمەتێکی جیهانی گەورەدا کە پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نته‌رناسیۆنالە که‌ 200 توێژه‌ر به‌شداریتیادا ده‌که‌ن، عادل باخەوان دەڵێت ئه‌م پرۆژه‌یه‌ یه‌که‌م کۆنفرانسی خۆی له‌ مانگی یه‌کی ساڵی داهاتوو له‌ پاریس و دووهه‌م کۆنفرانسی له‌ واشنتۆن و سێهه‌م له‌ سلێمانی و چوارهه‌م له‌ به‌یروت ده‌به‌ستێت و ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و توێژه‌ره‌ کوردانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت بڕۆنه‌ نێو تۆره‌ جیهانیه‌کانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیه‌وه‌. ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بۆ هه‌موو توێژه‌رانی کورده‌، به‌بێ جیاوازی ئاین و ئایدۆلۆژیا وحیزب و جوگرافیا.

پرۆژه‌كه‌ی هاوبه‌شه‌، له‌نێوان‌ " فاوه‌نده‌یشنی خانه‌ی زانسته‌ مرۆییه‌كانی پاریس له‌گه‌ڵ فاوه‌نده‌یشنی كارینگی ئه‌مریكی، فاوه‌نده‌یشنی دابڕان".
بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە بۆ بەرنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و کۆمەڵناس دکتۆر عادل باخەوان سازکردووە.

عادل باخەوان دەڵێت" پلاتفۆرمی چونەدەرەوە لەزەبروزەنگ سێ فاوەندەیشنی جیاواز کاریان گرتۆتە ئەستۆ و دەیبەن بەڕێوەو لەسەر ئاستی دارایی پشتیوانی دەکەن، یەکەمیان فاوندەیشنی کارینگیی ئەمریکاییە کە زیاتر بە 700.000$ بەشداری تیادا دەکەن، کە یەکێکە لە فاوندەیشنە گەورەکانی ئەمریکا لەبواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زانستە مرۆییەکان کە بەشداری زۆر زۆر گەورەی هەیە لەسەر ئاستی جیهان، هەروەها فاوه‌نده‌یشنی خانه‌ی زانسته‌ مرۆییه‌كانی پاریس له‌گه‌ڵ فاوه‌نده‌یشنی دابڕان؛ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌ پرۆفیسۆر میشێل ڤیڤۆریكایه‌ و ئه‌ندامه‌كانیش له‌ كه‌سانی ئه‌كادیمی سێ فاوه‌نده‌یشنه‌كه‌ن كه‌ دووانیان له‌ كارینگی، دووانیان له‌خانه‌ی زانسته‌ مرۆییه‌كانی پاریس و یه‌كێكیش له‌ پلاتفۆرمی دابڕان کە من دەیبەم بەڕێوە "

پلاتفۆرمەکە بریتییە لە چی: عادل باخەوان دەڵێت "پلاتفۆرمی چونەدەرەوە لە زەبروزەنگ، راستییەکەی ئەم پرۆژەیە بڕیارە 200 توێژەر بەشداری تیادا بکات؛ لەنەتەوەی جیاواز لە زمانی جیاواز، لەدیسپلینی جیاوز؛ مەبەست لەو دیسپلینی زانستییەیە، واتە هەمویان سۆسۆلۆگ نین، ئەنترۆپۆلۆگ نین، هەمویان فەیلەسوف نین، هەمویان ئیسلامۆگ نین، چەندین زمانی جیاواز، چەندین نەتەوەی جیاواز، چەندین تەمەنی جیاواز و وڵاتی جیاواز و کولتوری جیاواز بەشداری تیادا دەکەن، ئەمەش لەبەرئەوەی کە زۆرترین بەرهەمی زانستی لەناو ئەو پلاتفۆرمە بەرهەمبێت".

لەسەر ئاستی زەمەنی پلاتفۆرمەکە عادل باخەوان دەڵێت "دوو ساڵ دەخایەنێت کە لە 1/7/2017 ەوە پڕۆژەکە دەستپێدەکات تا 1/7/2018 واتە دوو ساڵی رێک دەخایەنێت، چوار کۆنفرانسی گەورە ئەنجامدەدات، کۆنفرانسی یەکەم لەپاریس دەبێت، کە مانگی یەکە. کۆنفرانسی دووەم لەواشنتۆن دەکرێت، کۆنفرانسی سێیەم لەسلێمانی دەکرێت، کۆنفرانسی کۆتایش لەبەیروت دەکرێت."

هەروەها دەشڵێت "هێنانی 200 توێژەر بۆ سلێمانی لەسەر ئاستی جیهان دەسکەوتێکی زۆر گەورەیە، بەشداریکردنی 7 تا 25 توێژەری کورد لەچوار کۆفرانس لە پاریس، لەواشنتۆن، لەبەیروت، لەکوردستان دەرگایەکی ترە لەسەر توێژەری کورد دەکرێتەوە، بەداخەوە توێژەری ئێمە تا ئێستا بەشێوەیەکی گشتی لەئاستی لۆکاڵدا ئیشدەکات، ئەم پرۆژەیە دەرگای گلۆباڵی بۆ دەکاتەوە".

لە ڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە بن.....

XS
SM
MD
LG