Accessibility links

ڕێكه‌وت زه‌كی: پێم باشه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌م حاڵه‌ی ئێستاوه‌ سڕ بكرێت


ڕێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەڵێت به‌م حاڵه‌ی ئێستاوه‌ پێم باشه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سڕ بكرێت چونكه‌ ڕێگه‌ نادرێت هیچ كارێک بكه‌ین و بوون و نه‌بوونی وه‌ک یه‌ک وایه‌.

دەشڵێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ ده‌نگده‌رانمان دا ڕێگه‌ ناده‌ن جێ به‌جێی بكه‌ین ده‌ڤه‌ری سه‌وز كه‌موكوڕی زۆری تێدا هه‌یه‌ هه‌تا نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتش نه‌یانتوانیووه‌ ئه‌و جیاوازیه‌ی ده‌ڤه‌ره‌ نه‌هێڵن.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌م حاڵه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت باشتره‌ وه‌ک ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێشوو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سڕ بكرێت چونكه‌ بون و نه‌بونی وه‌ک یه‌ک وایه‌ و هیچ جێگایه‌كی نه‌گرتووه‌ ته‌نها وه‌ک موچه‌ خۆرێكین ئێستا و ئێمه‌ش بێێنه‌ به‌رده‌م خه‌ڵك و بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ و دان به‌وه‌دا بنێین كه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ بكه‌ین.

XS
SM
MD
LG