Accessibility links

پیر لوقمان: ئیسلامەکان زیاتر لە 85 جار کوردیان کۆمەڵکوژ کردووە


سەرباری جەنگی تیرۆر و بەریەککەوتنی ئاینزا جیاوازەکان تادەگاتە شەڕی خوێناویی و مەرگدۆستی و کاولکاریی، بەڵام شارەزایان بە بایەخەوە دەڕواننە کولتوری پێکەوژیان و ژیاندۆستی لەهەرێمی کوردستاندا کە تێکڕا موسڵمان، کریستیان، ئێزیدییەکان، سەردەشتیەکان، جووەکان کاکەییەکان لەتەباییەکی شارستانی و ژیاندۆستانەدا پێکڕا هەماهەنگ و بێ کێشەو ململانێ دەژین، هەرچەند ئەمە نمونەیەکی زیندووی ژیاندۆستییە، بەڵام نەهامەتییەکانی ناوچەکەو رق و کینەی دەرەوەی ئەم هەرێمە واتە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە بەردەم لێکترازانی ئاینی و فەرهەنگییەوە.

رەهەندەکان کە هەر جارەو دەرگا لەبابەتێکی گرنگ و هەستیار دەکاتەوە، هەفتانەی رەهەندەکانی ئەم زنجیرەیەمان تایبەتە بە زەردەشتییەکان، بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی هەملایەنی لەگەڵ پیر لوقماندا رێبەری زەردەشتییەکانی کوردستان سازکردووە.

پیر لوقمان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی سەردەشتییەکان و کورد لەمێژوودا لەلایەن ئیسلامەوە دەڵێت "لەسەردەمی خەلیفە عومەری کوری خەتابدا هێرشکراوەتە سەر کوردان و زیاتر لەیەک ملیۆن کوردیان کوشتووەو ژنەکانیان بردوون و نیشتمانەکەیان داگیرکردوون؛ سەری پیاوەکانیان بڕیوەو بەتایبەتی لەو شەڕە گەورەیەی کە لەگەڵ زەردەشتییەکاندا کردویانە لە قەڵای مەزنی گوڵاڵە بووە کە لەئێستادا پێیدەوترێت جەلەولا، لەوێ زیاتر لە 300.000 پیاو سەریان پەڕێندراوە و ژنەکانیان بردوون."

هاوکات دەڵێت "کە ئاینی ئیسلام هاتووە؛ زیاتر لە 85 جار کوردیان ئەنفال کردووە. هەروەها زەردەشتییەکان بۆ ماوەی سێ ساڵ 17 جار بە کۆمەڵ ئەنفالکراون."

سەبارەت بە خاپورکردنی پەرستگە و ئاورگەکانی زەردەشتییەکان پیر لوقمان دەڵێت "کاتێک کە عەرەبەکان هێرشەکانیان دەستپێکرد تەواوی ئاورگەو مزگان و پەرستگاکان سوتێنران و کاولکران و هەندێکیشیان راستەوخۆ کران بە مزگەوت."

سەبارەت بە رێژەی زەردەشتییەکان لە کوردستاندا دەڵێت "ئێستا 300.000 زەردەشتی لە کوردستاندا هەن، واتە بەلایەنی کەمەوە ئەو ژمارەیە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ئاینی باووباپیران و ڕەچەڵەکی خۆیان، بەمە ژمارەکە زیادیکردووە بەلایەنی کەمەوە 400.000 تا نزیکەی 500.000 کەسن. زۆرینەی زەردەشتییانی جیهان لە کوردستاندان."

هاوکات پیر لوقمان تیشکدەخاتە سەر یاساکانی عێراق و دەڵێت "لەساڵی 2015 دا بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق بڕیارێکیان دا کە هەر کەسێک بۆی هەیە لەهەر ئاینێکی دیکەوە ببێت بە موسڵمان، بەڵام هیچ کەسێک بۆی نیە لەئاینی ئیسلامەوە بچێتە سەر ئاینێکی دیکە، ئەمە کارەساتێکی دیکەیە کە یاسایەکی رەق دروستدەکات."

سەبارەت بە هەڕەشەکانی داعشیش دژی زەردەشتییەکان پیر لوقمان دەڵێت " گەورەترین گوتاری داعش بریتیە لە هەر کەسێک سەری زەردەشتییەک ببڕێت و بیهێنێت بۆیان ئەوان چەندین کچی پێشکەش دەکەن."

سەبارەت بە ژیاندۆستی و دنیابینی زەردەشتییەکان دەڵێت "زەردەشتییەت بۆ ئەم دنیایە، ژیانی دنیایی دەکات بەبەهەشت، بە مەرجێک کەس لە کەس نەکەوێت و پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە بێتە ئاراوە."

لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە بن

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:28 0:00

XS
SM
MD
LG