Accessibility links

دکتۆر سابر بۆکانی: موچه‌ که‌مکردنه‌وه‌ له‌ هه‌رێم، به‌شێکی فه‌رمانبه‌رانی گرتووه‌ته‌وه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

بارودۆخی سیاسی و قه‌یرانی دارایی، دوو کێشه‌ن که‌ ئێشتا به‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی گرتووه‌، زۆرێک له‌ شاره‌زایان له‌ نێویشیاندا دکتۆر سابر بۆکانی مامۆستای زانکۆی سلێمانی پێی وایه‌ "شکست هێنانی ئیداری حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان هۆکاری ئه‌و گرفتانه‌یه‌ و ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که‌ هه‌موو جومگه‌کانی ئابوری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاریان هێناوه‌و خه‌ڵکیان به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌." به‌رده‌وام قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر بڕیارێکی سیاسی که‌ کورد بیدات له‌م دۆخه‌ سیاسییه‌ی ئێستا، ئایا خه‌ڵک له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت؟ یاخود ئایا خه‌ڵک بڕستی ئه‌وه‌ی تیا ماوه‌؟ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌و مامۆستای زانکۆیه‌ لای وایه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی وا شایسته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی خێڵه‌کییه‌و هه‌رواش ده‌بێت، ده‌شڵێت "ئێستا هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه‌ خه‌ڵک هه‌ر ئه‌و ده‌موچاوه‌ سیاسیانه‌ هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌، ره‌نگه‌ لێره‌و له‌وێ کورسییه‌ک ئه‌مبه‌راوبه‌ر بکات."

سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رابیش ئه‌و ده‌ڵێت هه‌موو فه‌رمانبه‌رێکی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت "که‌مێک مووچه‌ی دادوه‌ران که‌م کراوه‌ته‌وه‌، ده‌نا هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ موچه‌که‌یان وه‌ک خۆیانه‌، مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی تر موچه‌که‌یان کراوه‌ته‌ نیوه‌."

XS
SM
MD
LG