Accessibility links

به‌رزان حه‌مه‌ : کلیلی چاره‌سه‌ر له‌ لای مەسعود بارزانی و نه‌وشیروان مستەفایە

  • یه‌حیا به‌رزنجی

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوای کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان کرد بۆ کۆبونه‌وه‌و پرسی ریفراندۆم، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌ده‌م داواکه‌یه‌وه‌ نه‌چوون، جارێکی تر داواده‌کاته‌وه‌ بۆ دوای جه‌ژن. به‌رزان حه‌مه‌ وه‌کو رۆژنامه‌نوسێک لای وایه‌ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر له‌ پێشدا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان نه‌درێت "تاوه‌کو داوا یاساییه‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا که‌ له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ تۆمار کراوه‌ نه‌کێشرێته‌وه و وه‌زیرو سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌که‌یان نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ر داوایه‌کی وه‌ها بکرێت سه‌رناگرێت."

ئێستا دۆخی هه‌رێمی کوردستان چه‌قبه‌ستووه‌و بێ چاره‌سه‌ره‌، زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کانی لایه‌نه‌کان که‌ دێته‌ سه‌ر باسی چاره‌سه‌ری باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌ گرنگه‌ رێکبکه‌ون، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رزان ده‌ڵێت "ئه‌و حیزبانه‌ هێشتا به‌ ئه‌قڵی سه‌ربازی و شۆڕشگێڕی دروست بوون له‌سه‌ر شه‌ڕو سڕینه‌وه‌ی یه‌کتری باڵایان کردووه‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌شیان به‌و شێوه‌یه‌ راهێناوه‌، به‌و هۆکاره‌ش ناتوانن به‌شیوه‌یه‌کی سه‌رده‌مانه‌ گرفته‌کانیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام دوو که‌س ده‌توانن ئه‌و کێشانه‌ یه‌کلا بکه‌نه‌وه‌، به‌ڕێزان مه‌سعود با‌رزانی و نه‌وشیروان موسته‌فا."

دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە

XS
SM
MD
LG