Accessibility links

عه‌زیز ره‌ئوف : په‌یامه‌که‌ی بارزانی ده‌گاته‌ کوێ؟

  • یه‌حیا به‌رزنجی

Aziz Rauf

Aziz Rauf

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگێشته‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کو کۆببنه‌وه‌و به‌ وه‌لاوه‌ خستنی کێشه‌ نێوخۆییه‌کانیان له‌سه‌ر پرسی راپرسی و سه‌رخۆ بوون کۆببنه‌وه‌و یه‌ک هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌رببڕن، وه‌ک سه‌ره‌تای ئه‌و پرسه‌ش ده‌ست کردن به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد .ئه‌و داوایه‌ی بارزانی له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هیچ کات به‌ هێندی ئێستا لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌یه‌کتر دوور نه‌که‌وتونه‌ته‌وه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌زیز ره‌ئوف وه‌ک نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت"یه‌که‌مجار نییه‌ له‌ کاتی قه‌یرانه‌کاندا بارزانی په‌نا بباته‌ به‌ر ئه‌و جۆره‌ به‌یان نامه‌و داواکردنانه‌ که‌ ته‌نها پایامێکه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم که‌ له‌ نێو یه‌کتردا یه‌کگرتوین له‌ کاتێکدا هیچ کات هێندی ئێستا لایه‌نه‌کان دژ به‌یه‌ک نه‌بوون". هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی پارته‌ سیاسییه‌کان ، ئه‌و نوسه‌ره‌ پێی وایه‌، هه‌موو پارته‌کان باس له‌ کۆده‌نگی نیشتمانی ده‌که‌ن به‌ڵام "ئه‌وه‌ ئه‌وانن دوبه‌ره‌کی قووڵ ده‌که‌نه‌وه‌و سنوره‌کان به‌ش به‌ش ده‌که‌ن نه‌وه‌کو خه‌ڵک که‌ 23 ساڵه‌ به‌ده‌ست ئه‌و حیزبانه‌وه‌ نه‌هامه‌تی ده‌چێژن."

زۆر که‌س به‌م نوسه‌ره‌شه‌وه‌ کۆکه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانکارییه‌ک به‌ ڕیوه‌یه‌وه‌و ئاماده‌بوونی کورد گرنگه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی سیاسی یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌و سیاسیانه‌ی کورد له‌ سیاسه‌ت نازانن، ناتوانن پێناسه‌یه‌کی دروستی سیاسه‌ت بکه‌ن و هه‌مووی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی پاوان خوازی و ده‌ست به‌سه‌ردا گردنی سامان و نه‌وتی کوردستان و له‌شکرێک میدیا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر وه‌ختی ئه‌و هه‌موو دۆخه‌ ناروونه‌ی ناوچه‌که‌ی پیا تێده‌په‌ڕێت شه‌ڕی راگه‌یاندنی پارتی و یه‌کێتی که‌وته‌ قۆناغێکی زۆر بازاڕی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ره‌مزه‌کانیان براوه‌."

ده‌قی وتوێژه‌که‌ له‌م فایله‌ ده‌نگییه‌دایە

XS
SM
MD
LG