Accessibility links

شه‌ڕی راگه‌یاندنی پارتی و گۆڕان به‌ره‌و کوێ

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ئێستا بارگرژی سیاسی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشتۆته‌ ئاستی میدیاکانیان و رۆژانه‌ له‌ دژی یه‌کتر مه‌له‌فه‌کانی رابردوو هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌. وای لێهاتووه‌ وه‌کو رابردوو میدیاکانیان بارگرژییه‌که‌ قووڵتر ده‌که‌نه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌کو نوسه‌رو رۆژنامه‌وانێکی بێلایه‌ن ده‌ڵیت "ئه‌و فه‌زایه‌ مه‌ترسی داره‌ بۆ هه‌موو تاکێکی کورد، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ئێستای گؤڕان و پارتی، رابردووی شه‌ڕی نێوخۆی یه‌کێتی و پارتیمان بیر ده‌هێنێته‌وه‌".

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات هه‌ردوولا په‌لاماری که‌سی یه‌که‌می حزبه‌که‌یان داوه‌ و که‌ به‌ دادگای بگه‌یه‌نن، ده‌شڵێت "دادگا له‌ کوردستان ته‌نها بۆ خه‌ڵکی ئاسایی هه‌بووه‌، تاوه‌کو ئێستا یاسا نه‌یتوانیوه‌ که‌سێک له‌و به‌رپرسانه‌ دادگایی بکات، ده‌نا دنیایه‌ک دۆکۆمێنت له‌ ئارادایه‌.‌"

ده‌قی وتوێژه‌که‌ له‌م فایله‌ ده‌نگییه‌ دەتوانن گوێبیستی بن

XS
SM
MD
LG