Accessibility links

هێمن کەریم: خەڵک چیبکات لەدەوڵەتێک کە نانی نەبێت، ئاوی نەبێت، یاسای نەبێت، دیموکراسی نەبێت


نەهامەتییەکانی خەڵک لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕووی ئابوری و بژێوی ژیان و دابیننەکردنی لانیکەمی پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان گەیشتۆتە دۆخێکی ترسناک؛ هاوکات بارودۆخی لێکترازانی سیاسی و یاسایی و حکومی پێکڕا وردبونەوە و قوڵبونەوە لەهۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم داڕمانە ئابوری و هەڵاوسانە ترسناکە، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی سیاسی و ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سییستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان..

سەبارەت بەم پرسانە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و رۆژنامەنوس هێمن کەریم دا سازکردووە.

هێمن کەریم دەڵێت "دۆخی سیاسی بە ئەندازەیەک خراپ بووە، بە ئەندازەیەک تێکچووە، کە لەگەڵ هەر لایەنێکی سیاسی دائەنیشی گەیشتۆتە سەرسەختییەکی سیاسی، لەبەرئەوەی پێیانوایە کە لایەنێکی سیاسی دیاریکراو نایەتە سەر مێزی گفتگۆو دەیەوێت حەز و شتەکانی خۆی بسەپێنێت، بۆیە ئەویش دوورکەوتۆتەوە لە بەرژەوەندی گشتی."

هەروەها دەڵێت "ماقوڵە تۆ 2000 شەهیدی هەورەتریشقەت هەبێت و وەک شەهیدی سەنگەر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و ناوی بچێتە لیستی موچەوە، واتە یەک دنیا گەندەڵی بەڵام هەموو ئەم کارانە ئێستا لەم کاتانەدا دەیانەوێت دەستی بۆ بەرن هەریەکەو بە شێوەیەک بیکات بە منەت و پڕوپاگەندەی سیاسی بۆئەوەی کێشە بنەڕەتییەکان لەبیر خەڵک ببەنەوە."

سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "کەسێک کە شیری نەبێت بۆ مناڵەکەی چیبکات لەدەوڵەتێک کە نانی نەبێت، ئاوی نەبێت، یاسای نەبێت، دیموکراسی نەبێت."

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە

XS
SM
MD
LG