Accessibility links

شوان موحەمەد: جموجۆڵە سیاسیـیەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان یان دوو ئیدارەیی

  • یه‌حیا به‌رزنجی

دۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان حیزبه‌ سیاسییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان کۆ ،ده‌کاته‌وه‌ ئاکامی کۆبوونه‌وه‌کان روون نییه‌ ئایا بۆ چاکسازیو کارکردنی هاوبه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژیانه‌ی هه‌رێمه‌که‌ چاره‌ بکه‌ن و په‌رله‌مانی کوردستان بخه‌نه‌وه‌ گه‌ڕ، یاخود زیاتر شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌کانه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ شوان موحه‌مه‌د وه‌ک نوسه‌رو رۆژنامه‌وان لای وآیه‌ "ئه‌و سیستمه‌ سیاسییه‌ی که‌ تاوه‌کو ئێستا هه‌رێمیان پێ به‌ڕێوه‌ بردووه‌، ده‌رکه‌وت که‌ شکست خواردووه‌ و چیتر ناتوانێت هه‌رێمه‌که‌ ببات به‌ڕێوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت گۆڕانکاری بکرێت".

نوسه‌ره‌وه‌که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌ جیای یه‌کێتی و گۆڕان و دواتر کۆبوونه‌وه‌ی پارتی، سڵ ده‌کاته‌وه‌و باس له‌و گریمانه‌یه‌ ده‌کات که‌ مه‌ترسیترینیانه‌ "ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ وه‌کو سه‌نگه‌ر لێگردتن لێی بڕوانێت، بارودۆخه‌کان له‌وه‌ی ئێستا خرابتر ده‌کات و ره‌نگه‌ بگه‌ڕیینه‌وه‌ بۆ ئه‌زموونی دوو ئیداره‌یی."

ده‌قی وتوێژه‌که له‌گه‌ڵ نوسه‌رو رۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د‌ له‌م فایله‌ ده‌نگیـیەدایە.

XS
SM
MD
LG