Accessibility links

کامەران سوبحان: ناکرێت شەڕی داعش بکرێتە پاساو بۆ چارەسەرنەکردنی کێشەکانی هەرێم


ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق دەڵێت ناکرێت شەڕی داعش ببێتە پاساوێـک بۆ چارەسەرنەکردنی کێشەکانی هەرێم، چونکە هەر تەنیا هەرێم نیـیە شەڕی تێرۆر دەکات.

کامەران سوبحان لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی نابێت هیچ شتێـک ببێتە هۆکار لە بەردەم بونیادنانی دەوڵەت و چاکسازی و کارکردن بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک. دەشڵێت ئەگەر وابێت کە شەڕی تێرۆر دەکرێت هیچی دیکە نەکرێت، باشە خۆ تەنیا هەرێمی کوردسـتان نیـیە شەڕی تێرۆر دەکات، بەڵکو دەیان وڵاتی دیکە هەن شەڕی دژە تێرۆر دەکەن، ئایا ئەو وڵاتانە وەستاون لە بەردەم چاکسازی و کاری ڕۆژانەی خۆیاندا؟ ئەگەر وابێت دەبوایە ئێسـتا ئەمەریکا کە ڕێبەرایەتی شەڕی داعش دەکات بوەستایە.

پاشان بەڕێز سوبحان دەڵێت هیچ خواستێـک بۆ چاکسازی لە هەرێمی کوردسـتاندا نابینێت و ئەگەر هەبێت هێندە لاوازە کە دەبێت زۆر بە وردی بگەڕێـیت هەتا دەیبینیت. ئاماژە بۆ هۆکارەکان دەکات و دەڵێت زۆر زۆرن، لەوانە پاشخانی فیکری و بیرکردنەوەی ئەو نوخبە سیاسیـیەیە کە لە ماوەی 25 سـاڵی ڕابردوو حوکمڕانی کوردسـتانیان کردووە.

دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:06 0:00

XS
SM
MD
LG