له شارى هه‌ولێر له لايه‌ن كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه به نامه هه‌ڕه‌شه له ئاره‌زوو جه‌بار مامۆستاى زانكۆى جيهان ده‌كرێت و پێى ڕاده‌گه‌يه‌نرێت ئەگه‌ر ده‌ست له كاره‌كه‌ى نه‌كشێته‌وه ئه‌وا په‌شيمان ده‌بێت و دوا موڵه‌تيش كه بۆى دانراوه رۆژى چوارشه‌ممه‌يه.
له‌م باره‌يه‌وه ئاره‌زوو جه‌بار ئه‌و مامۆستايه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه بە ده‌نگی ئه‌مه‌ريكای گوت "ئه‌و كه‌سه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردوم خۆى بە قوتابيه‌كى من ناساندووه و له وانه‌كه‌ى كه‌وتووه.
نه‌قيب هۆگر عه‌زيز وته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند تا ئێستا جۆرى هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى نادياره چونكه له لايه‌ن چه‌ند كه‌سانيكى نادياره‌وه هه‌ره‌شه‌ى لێكراوه، ئێمه سه‌رقاڵى لێكوڵينه‌وه و به‌دواداچوونین بۆ کەیسەکە و به‌يانيش دادوه‌رى لێكوڵينه‌وه بڕيار له سه‌ر يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌يه ده‌دات."
محه‌مه‌د گومه‌شيني سه‌رۆكي ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خوى مافى مرۆڤ له هه‌ريمى كوردستان بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوتى به پێي ياسا هه‌موو كه‌سێك بێ تاوانه تا له دادگا يه‌كلايی ده‌بێته‌وه، نازانيت ئه‌مه كييه هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه كێ دەڵێت خه‌ڵكێكى تر نيـیه ، به‌داخه‌وه ئامێره‌كانى په‌يوه‌نديكردن و ئه‌لكترۆنيات له هه‌ريمى كوردستان بێ سانسووره.
ئاره‌زوو جه‌بار ته‌مه‌نی 31 ساڵه به ڕەچەڵەک خه‌ڵكى شارى كه‌ركوكه و دانيشتووى هه‌ولێره و 7 ساڵه مامۆستاى زانكۆى جيهانه.