Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان باس لە چەند پرسێکی کوردستان و عێراق دەکات


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستانی عێراق له‌ میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له‌ چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ هەرێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.

دکتۆر یوسیف محه‌مه‌د ئاماژه‌ به‌ ڕای ئه‌وان له‌سه‌ر دۆخی كوردستان و پـرۆژه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان.

د. یوسف وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه‌ له‌وانه‌ ...( له‌ كاتێكدا په‌یڕه‌وی ناوخۆ ڕێگه‌ی داوه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ر شوێنێكی كوردستان كۆببێته‌وه‌ بۆچی له‌ دوای په‌كخستنی په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌وڵ نه‌دراوه‌ له‌ شوێنه‌كانی تری كوردستان كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت؟

ئایا د. یوسف ئاماده‌یه‌ واز له‌ پۆسته‌كه‌ی بهێنێت ئه‌گه‌ر به‌ وازهێنانی ئه‌و، لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن ؟ ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌سه‌ر لابردنی ڕێكه‌وت هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت؟ مه‌رجی چیه‌ بۆ ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان؟

بۆچی له‌ دوای 20 ی مانگی هەشتی سـاڵی ڕابردوو به‌ پێی یاسا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی نه‌گرته‌ ده‌ست؟ ئایا ئێستا ئاماده‌یه‌ مادام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت یاسا رێگه‌ی داوه‌ تا هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بگرێته‌ ده‌ست؟

ڕای سه‌رۆكی په‌رله‌مان چیه‌ له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی؟

سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاتێك پرسیاری له‌و سه‌ركردانه‌ كردووه‌ كه‌ باس له‌ ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ركردانه‌ چی بوه‌؟

كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ته‌وه‌رێكی تری ئەم وتوێژه‌یه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان مسته‌فا و كۆبونه‌وه‌ی له‌ وڵاتی به‌ریتانیا و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان؟

چه‌ندین پرسیار و وه‌ڵامی تر له‌م وتووێژه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ببیسته‌ ....

XS
SM
MD
LG