Accessibility links

کۆنفرانسێک لە سلێمانی بۆ ڕەتکردنەوەی گوتاری ڕق و کین لە میدیادا


لە شاری سلێمانی كۆنفرانسێك لە بارەی توندوتیژی میدیایی بەڕێوەچوو تێیدا باس لەو وتار و بەرنامە و كارە ڕۆژنامەوانیانە كران كە لە میدیاكانی عێراق و كوردستان بڵاودەكرێنەوە و توندوتیژی بە هەموو جۆرەكانیەوە تێیدایە و كاریگەری ئەو وتارانە لە دۆخی كۆمەڵایەتی.

لە كۆنفرانسەكەدا چەندین ڕاسپاردە خرایە ڕوو بۆ ڕێگرتن لە بڵاوكردنەوەی ئەو وتار و كارە ڕۆژنامەوانیانەی كە دەبنە هۆی توندوتیژی و ڕق و قینە لە ناو كۆمەڵگادا.

كۆنفرانسەكە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لەلایەن ماڵی عێراقی بۆ ڕاگەیاندن بە هاوكاری سەنتەری میترۆ ڕێكخرا تێیدا چەندین ڕۆژنامەنوس ئامادەی بوون.

XS
SM
MD
LG