Accessibility links

عه‌باس بۆسکانی: پـێویستمان به‌ ڕاپه‌ڕینێکی بێ توندووتیژی چاکسازی هه‌یه

  • یه‌حیا به‌رزنجی

پاش تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵکی شاری سلیمانی له‌ دژی سته‌می رژێمی به‌عسی پـیشوو، یه‌که‌مجاره‌ یاده‌که‌ به‌ بێ ده‌نگی تێپه‌ڕیکردووە، هیچ بۆنه‌یه‌ک به‌ریوه‌ نه‌چوو، هه‌رجه‌نده‌ کاربه‌ده‌ستان هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ریننه‌وه‌ بۆ قه‌یرانی دارایی که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه‌. به‌ڵام چاودێرانی سیاسی وه‌های نابینن و بیرورای تریان هه‌یه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ وتو وێژ له‌گه‌ڵ نوسه‌رو و لیکۆڵه‌ر عه‌باس بۆسکانی کراوه‌.

بۆسکانی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵیت "یاد کردنه‌وه‌ له ‌ڕاپه‌ڕین ده‌مانباته‌وه‌ بۆ‌ یادکردنه‌وه‌ی له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ڕاپه‌ڕین، وه‌کو میلله‌تیک که‌ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکین ئایا تا چه‌ند توانیمان په‌یامه‌کانی راپه‌رین به‌دی بێنین، به‌ داخه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ شکست خواردووه‌، ئێمه‌ نه‌مانتوانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک یه‌ک پێ بگرین، چ جای ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی له‌ناو خه‌ڵکی ئێمه‌دا هه‌یه‌ له‌ دیاربه‌کرو هه‌ولیرو مهاباد و قامیشلۆ."

ئێستا هه‌رێمی کوردستان به‌ دۆخێکی نائارامی سیاسی تێ ده‌په‌ڕیت، سه‌ره‌ڕای خراپبوونی ره‌وشی ئابووری خه‌ڵک، هه‌روه‌ها قسه‌کردن له‌ حکومه‌تێک که‌ زۆربه‌ی چاودێران باس له‌ بوونی گه‌نده‌ڵێیه‌کی ئیداری ومادی ده‌کرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ماوه‌ی25 سالی رابردوو تا راده‌یه‌ک کاری باشیش کراوه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌مووشتێکی بێ به‌ها ده‌کرێت له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌باس بۆسکانی ده‌ڵیت "نه‌بوونی سه‌روه‌ری واتای کاڵ بوونه‌وه‌ی مانایه‌ بۆ هێماکان وکاڵ بوونه‌وه‌ی جۆرێک له‌ خۆشه‌ویستی نیشتیمان، کاتێک نیشتیمان نابێته‌ به‌رجه‌سته‌بوونی خه‌ونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ئیتر پشت له‌هه‌موو شتیک ده‌کرێت."

هه‌روه‌ها ده‌شڵیت "خه‌ڵکی ئێمه‌ بۆچی له‌ ناروونی خه‌رج کردنی داهاتی کوردستان بێده‌نگ بێت، ئه‌و ناڕوونییه‌ وه‌های کردووه‌، ئه‌گه‌ر شتی باسیش بکه‌ن خه‌ڵک لێیان وه‌رنه‌گرێت، خه‌ڵکانی ئێمه‌ بۆچی فشار نه‌که‌ن، بۆچی نه‌زانێ سامانی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان به‌ چ رێکه‌وتنێک دراوه‌ته‌ ده‌م وڵاتێکی دراوسێ".

XS
SM
MD
LG