Accessibility links

فاروق ڕەفیق باس لە مەترسییە گەورەکانی سەر ڕەوشی هەرێمی کوردسـتانی عێراق دەکات


دکتۆر فاروق ڕه‌فیق

دکتۆر فاروق ڕه‌فیق

نەهامەتییەکانی خەڵک و ئەو سەرگەردانییە ئابوری و سیاسی و ژیارییە و تێکڕای خراپی بژێوی ژیانی خەڵک، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی تێگەیشتن و وردبوونەوە لە جومگە هەرە بنەڕتییەکانی کێشەو کەموکورییە گەورە و بنەڕتییەکان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان.

هاوکات ئایا تا ئەم سەروختە هاودەنگییەکی رژد هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژە ئاکادیمی و شارستانییانە بۆ برەودان بە نەخشەیەکی شارستانی زیاتر شایستە و پڕ ژیان.

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و روناکبیر دکتۆر فاروق رەفیق سازداوە.

سەبارەت بە نەهامەتییەکانی خەڵک و بەرئەنجامی ئەو هەموو فشارە ئابوری و سیاسی و بژێوییەی ژیان لەسەر خەڵک بە گشتی فاروق رەفیق دەڵێت "ئەوەی کە ڕوویداوە ئەو بەرئەنجامە لۆجیکیەیە کە ئەگەر تۆ حیزبێکی تەقلیدیت هەبێت؛ شێوازێکی حوکمڕانی تێکشکاو و پڕ لە هەڵەو بێ روئیای ئابوری و سیاسیت هەبێت، وەکو ئەو ئەزمونە حوکمڕانییەی کوردی، بێگومان لە بەرئەنجامدا دەگەیتە ئەم بەرئەنجامە. واتە بەرئەنجامێکی لۆژیکی وەک ئەو شێواز و تێڕوانین و پراکتیکەی سیاسەت و حوکمڕانییە لەڕاستیدا لەوە قوڵتریشە ئەمە دەردەکەی گرانتر کردووە"

هەروەها لە بارەی شارو شارستانیبوونیشەوە دەدوێت و لە روانینێکی نێو وتووێژەکەیدا دەڵێت " ئەمانە کۆمەڵێک شاخاوی بوون و هاتنەخوارەوەو شاریان لەناوبرد، ئەمانە نەیانتوانی یەک سینەما دروستبکەن"

هاوکات سەبارەت بە مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و پەیوەندی بە قوڵایی مانا و جومگە هەرە شارستانی و ژیارییەکانی مرۆڤ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان فاروق رەفیق دەڵێت "سعودییەی عەرەبی لەماوەی 25 ساڵدا 778 ملیار دۆلاری خەرج کردووەو هەمووی داوە بەو مزگەوتانەو ئەو میدیایانە، زیاد لە 110 تەلەفزیۆنی سەلەفییەکان لەجیهاندا هەیە؛ ئەوانە هەر هەمویان خەریکی پەروەردەکردنی ئەو ئینسانەن کە هیچ شتێک قبوڵناکات، جگەلە شمشێر باوەڕیان بە هیچ شتێک نییە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە

XS
SM
MD
LG