Accessibility links

حزبی سۆشیالیست بەهۆی کێشەی دارایی کۆمەڵێـک بارەگای خۆی دادەخات


حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان هه‌ستاوه‌ به‌ داخستنی باره‌گاكانیان له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سۆران و دهۆك، چونكه‌ وه‌ك خویان ده‌ڵێن ماوه‌ی 27 مانگه‌ بودجەیان له‌ حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئه‌م باره‌گا و كه‌ناڵی خۆیان به‌ ناوی كه‌ناڵی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌ ناچێت چونكه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووته‌وه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌وان دروستكردووه‌.

له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان ورده‌كاری زیاتر له‌ باره‌ی داخستنی باره‌گاكانیان و ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ و به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كات كه‌ به‌رنامه‌یان هه‌بوو چاكسازی و گۆڕانكاری له‌ ناو حزبه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه‌ و نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان بووته‌ ڕێگر له‌ به‌رده‌م ئه‌نجامنه‌دانی چه‌ند گۆڕانكاری و چاكسازیه‌ك له‌ناو حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان.

XS
SM
MD
LG