Accessibility links

دکتۆر سالار باسیرە: من هیچ باوەڕم بەوە نیە کە ئەو سیستمە بە شێوازێکی شارستانی و ئاشتیخوازانە و دیموکراسیانە خۆی بداتە دەست گۆڕانکاری


قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و گرفتی گەورەی ئابوری و سەختی مللانێ سیاسی و حیزبییەکان لە هەرێمی کوردستان و تێکڕای خراپی بژێوی ژیانی خەڵک، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی.

بەدڵام چاودێران رایانوایە بەرپاکردنی فشار و ڕەخنە شارستانی و ئاشتیخوازەکان هەنگاوگەلێکی کرداریی دەبن بۆ بەرهەمهێنانی چاکسازی. هاوکات ئایا تا ئەم سەروختە هاودەنگییەکی رژد هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژە ئاکادیمی و شارستانییانە بۆ برەودان بە داهاتی هەرێم و باشترکردنی ژیانی خەڵک و شایستە.

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ دکتۆر سالار باسیرە ئەکادیمیست لەبواری زانستی سیاسی سازداوە.

دکتۆر سالار باسیرە دەڵێت "وڵاتانی رۆژئاوا بەشێوەیەکی دامەزراوەیی کاردەکەن، وڵاتانێکن خاوەنی سیستمێکی تەندروستن و ئۆرگانە دەوڵەتییەکانیان وەک پەرلەمان و حکومەت و دادوەری بەشێوازێکی دامەزراوەیی کاردەکەن، وە ئەم ئۆرگانانە لەیەکتر جیابونەتەوە، ئەوانە دەوڵەتی یاسایین و بە هەڵبژاردنێکی پاک هاتونەتە سەر حوکم، بەڵام ئەوەی هەرێمی کوردستان و هاوشێوەکانی لە ناوچەکەدا ئەوەیە کە ئەوانە زیاتر دەسەڵاتی خێڵ و خێزان و بنەماڵەن. وە لەڕووی زانستی سیاسیشەوە دەسەڵاتی تەقلیدی لەتوانایدا نییە سیستمێکی تەندروست دروستبکات"

هەروەها لەبارەی ناڕەزاییە شارستانییەکانیشەوە دەڵێت "من هیچ باوەڕم بەوە نیە کە ئەو سیستمە بە شێوازێکی شارستانی و ئاشتیخوازانە و دیموکراسیانە خۆی بداتە دەست گۆڕانکاری، هەروەها بڕوام بەوە نییە ئەو دەسەڵاتە لەتوانایدا بێت خۆی بگۆڕێت"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.....

XS
SM
MD
LG