گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی: حیزبه سیاسیه‌کانی کورد زۆر که‌م متمانه‌یان به ژنان هه‌یه و رێگه ناده‌ن ژنان له بڕیاری سیاسی راسته‌وخۆدا، به شیوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به‌شدار بن.
ناهید مۆکری: حیزبه سیاسیه‌کانی کورد توانا گرینه‌کانی ژنانیان بۆ به‌دیهێنانی ئاڵوگۆری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ڕه‌تی له کۆمه‌ڵگادا به جێدی وه‌رنه‌گرتوه.
کۆنگره‌ی 16ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان-حدک- له ڕۆژانی ڕابردوودا کۆتایی پێهات و هه‌رچه‌ند ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌ک سکرتێری گشتی ئه‌م حیزبه هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام په‌یره‌وی نێوخۆیی حیزب گۆڕدرا و خالید عه‌زیزی بۆ جاری سێهه‌م بوو به سکرتێری ئه‌م حیزبه.
خاتوو شه‌ره‌فکه‌ندی له وتووێژێک دا که دوای کۆتایی کۆنگره ئه‌نجام دراوه له ولامی ئه‌م پرسیاره که: دەنگۆی ئەوە هەبوو کە کەسێکی دیکە بە تایبەتی ژنێک ببێ بە سکرتێری حیزب، ده‌ڵێت: "پێم وانییە هیچ کام لە حیزبەکانی ئێمە بۆ ئەو مەسەلەیە ئامادە بن ... فەزای سیاسی کورد، قەت ژنێک لە وەها پۆستێک بە جیدی ناگرێ، بیر بکەوە سکرتێرێکی ژن قەرار بێ سەردانێک بکا، مادام ژنێکی کوردە، کەس بە جیدی وەرناگرێ ... ئەو مەیدانە جارێ ئامادە نییە تەنانەت بۆ گوێ گرتن لە ژنان، چۆن دەتوانێ باوەڕ بکا ژنێک دەتوانێ وەها بەرپرسایەتییەک وەربگرێ."
ئه‌م بۆ چونه‌ی به‌ڕێز شه‌ره‌فکه‌ندی هاوکات له‌گه‌ڵ ئاوڕدا‌نه‌وه‌یه‌ک له ڕواڵه‌تی حیزبه سیاسیه‌کانی کورد به گشتی ئه‌م پرسیاره دێنێته ئاراوه که بۆ چی ڕێژه‌ی ژنان له ڕێبه‌رایه‌تی حیزبه کوردیه‌کان ئاوا که‌مه و هیچ ژنێکی کورد سکرتێری گشتی یان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هیچ حیزبێکی کوردی له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان نیه؟ هه‌ڵبه‌ت وه‌ک حیزبێکی ڕۆژهه‌ڵاتی، یه‌ک له هاوسه‌رۆکه‌کانی پژاک ژنێکه به ناوی ئه‌ویندار ڕێناس و نزیک به نیوه‌ی ئه‌ندامانی کوردیناسیۆنی ئه‌م حیزبه‌ش هه‌ر له ژن پێک دێن.
هه‌ندێک له چاودێران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی حیزبه‌کانی باکور و ڕۆژئاوا و پژاک له ڕۆژهه‌ڵات هاوسه‌رۆکی ژنیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش لانی که‌م له بواری نمادینه‌وه زۆر گرینگه و هه‌نگاوێکی گه‌وره وه پێشه به‌ڵام هه‌ر له‌و حیزبانه‌ش ئه‌وه‌ندی که ناو و وێنه و ده‌رکه‌وتن و ڕۆڵی پیاوانی هاوسه‌رۆک ده‌بینرێت، ژنانی هاوتایان نابینرێن.
له ڕوانگه ئه‌م حه‌وتووه‌دا، ده‌په‌رژێینه سه‌ر پرسی ژنان له ڕێبه‌رایه‌تی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و باشور و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته میوانداری به‌ڕێزان: گوڵاڵه‌ی شه‌ڕه‌فکه‌ندی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ناهید مۆکری فمینیست و چالاکی مافی ژنان مان کردووه.