به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ که وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ئه‌نجامی داوه و له گۆڤاری "راهبرد" بڵاوکراوه‌ته‌وه، لایه‌نگری له گرووپه توندئاژوه ئاینی یه‌کان له ناوچه سونی نشینه‌کانی ئێران و به تایبه‌ت له کوردستانی ئێران ڕوو له زیادبونه.
ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای کراوه‌یی کولتووری و ئاینی له نێو کورده‌کانی ئێران دا هێزه سه‌له‌فی یه‌کان به هۆگه‌لی جۆراوجۆره‌وه توانیویانه له ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا ڕای هێندێک له گه‌نجانی کورد بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.
ڕاپۆرته‌که هه‌روه‌ها ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک مه‌ترسی یه‌ک بۆ ڕه‌وشی ئه‌منی ئێران ده‌زانێت و پێشنیارگه‌لێک پێشکه‌ش به به‌رپرسانی ئێرانی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌م مه‌ترسی یه بن.
پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که تا چه‌ند ئه‌م لیکۆڵینه‌وه و ئاکامه‌کانی جێگای متمانه‌ن و ئایا به‌ڕاستی بیرۆکه‌ی سه‌له‌فی و توندئاژۆی ئاینی ئێستا له کوردستانی ئێران دا ده‌بێت وه‌ک مه‌ترسی یه‌ک چاوی لێبکه‌ین؟
هۆگه‌لی سیاسی، ئابووری و ئاینی سه‌رکه‌وتنی بیرۆکه‌ی سه‌له‌فی له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان چین و حیزبه سیاسی یه‌کان، ڕۆشنبیران و زانایانی ئاینی سونه‌تی چۆن ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌م مه‌ترسیه بن؟
له "هه‌لۆ واشنگتن" ی ئه‌م حه‌وتووه دا، پرسی زیادبوونی لایه‌نگری له توندئاژۆی ئاینی له ناوچه کوردنشینه‌کان و به تایبه‌ت له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گه‌ڵ به‌ڕێزان گوڵاڵه که‌مانگه‌ر، نووسه‌ر و توێژه‌ری ئائین، موختار هوشمه‌ند لێکۆڵه‌ری بواری گرووپه‌کانی ئائینی و عه‌رفان ڕه‌هنموون توێژێنه‌ری سیاسی تاوتۆ کردووه.