Accessibility links

20 ئەفسەر و پلەدارى پـۆلیسی گەرمیان دەست لەکاردەکێشنەوە


وێنەی خۆپـیشاندانێـکی پـۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی

وێنەی خۆپـیشاندانێـکی پـۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی

لە چوارچێوەى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كارمەندانى وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێم لەدژى كەمكردنەوەى موچەكانیان ، ڕۆژی دووشەممە 20 ئەفسەر و پلەدارى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان نامەى دەست لەكاركێشانەوەیان ئاڕاستەى وەزارەتى ناوخۆ كرد.

رائید عەلى جەمال یەكێک لە ئەفسەرە دەست لەكاركێشاوەكان ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لە سستمى نوێى موچەدا جیاوازى لەنێوان پۆلیس و هێزە ئەمنیەكان دا كراوە و موچەى پۆلیس كەمكراوەتەوە ، بۆیە وەكو پلەدارانى پۆلیسى گەرمیان بڕیارى دەست لەكاركێشانەوەمان دا."

لاى خۆشیەوە لیوا جەلال كەریم بریكارى وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێم ، ئاماژەى بەوەكرد بۆ قسەكردن لەسەر نارەزایەتى كارمەندانى وەزارەتى ناوخۆ لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران دا گفتۆ دەكەین و هەوڵى چارەسەركردنى كێشەكانیان دەدەین، وتى"بە پۆلیسى گەرمیانمان راگەیاندووە نامەى دەست لەكاركێشانەوەى 20 پلەدارەكە بەرز نەكەنەوە بۆ وەزارەت."

حكومەتى هەرێمى كوردستان لەچوارچێوەى سستمى پاشەكەوت كردنى موچەدا ، بڕیارى دا بە كەمكردنەوەى موچەى كارمەندانى وەزارەتى ناوخۆ و ئەمەش نارەزایەتى و خۆپیشاندانى كارمەندانى ئەو وەزارەتەى لێكەوتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG