Accessibility links

زانا عەبدولڕەحمان باس لە نەهامەتییەکانی خەڵک دەکات لە نێوان داڕوخان و چارەسەرییدا


نەهامەتییەکانی خەڵک لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕووی ئابوری و بژێوی ژیان و دابیننەکردنی لانی کەمی پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان گەیشتۆتە دۆخێکی ترسناک؛ لەبەرئەوە پێکڕا وردبونەوە و قوڵبونەوە لەهۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم داڕمانە ئابوری و هەڵاوسانە ترسناکە، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سیستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان..

سەبارەت بەو پرسە؛ ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار زانا عەبدولڕەحمان عەبدوڵا سازکردووە.

زانا عەبدولڕەحمان دەڵێت "بەڕاستی ئێستا بارودۆخەکە گەیشتۆتە حاڵەتێک؛ ترس لەوە هەیە ئیتر خەڵک ئەم بارودۆخە قبوڵ نەکەن و بە ئاقارێکدا بڕوات؛ ئەوەی ئێستاکەش هەمانە لێمان تێکبچێت و بگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر، لەوانەیە کە جارێکی تر نەتوانین ئەو ئەزمونەی کە ئێستا دروستمانکردوە بە هەموو کەموکورتییەکانەوە بنیاتی بنێینەوە".

هەروەها سەبارەت بە پشێوی سیاسی و ناجێگیریی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، زانا عەبدولڕەحمان دەڵێت "تۆ پەرلەمانێکت دووکەرت کردووە، سەرۆکە شەرعییەکەی لە سلێمانییەو جێگرەکەی لە هەولێرەو پەرلەمانتارەکان دابەشبوون و حکومەت بەشێک لە وەزیرەکانی لە ماڵەوەن و بەشەکەی تر لەناو حکومەتدان و ئەمە بەڕاستی گاڵتەجارییە. بەمجۆرە من قەناعەتم وایە بارودۆخی هەرێمی کوردستان ڕاست ناکرێتەوە."

لەم وتووێژەدا گوێبیستی چەندین شیکاریی و رێگەچارەی هەنوکەیی و ستراتیژی پەرلەمانتار زانا عەبدولڕەهمان دەبن؛ فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا.....

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:51 0:00

XS
SM
MD
LG