Accessibility links

مونیرە عوسمان: دەبێت کێشەکانی هەرێمی کوردسـتان لە پەرلەمان یەکلایی بکرێنەوە

  • ده‌خیلی شه‌ممۆ

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە زاری بەرپـرسانی حزیـیەوە بڵاویانکردەوە کەوا وەزیرەکانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان ڕێگەیان پـێدەدرێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

مونیرە عوسمان عەلی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە لیسی گۆڕان دەڵێت ئەوان پـێـیان‌وایە یاساشکێنیـیەکی گەورە بەرامبەر پەرلەمانی هەرێم کراوە، بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە نەبووە بە هیچ شێوەیەک هیچ دانشتنێـک و دانوسـتاندنێـک ئەنجام بدات بەبێ گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ پـێش 12 ی مانگی دە. پاشان دەڵێت هەموو ئەو حاڵەتانەی لە هەرێمدا دروستبوون دەبێت لە پەرلەمانی کوردسـتاندا یەکلایی بکرێنەوە.

دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژەکەی لەگەڵ مونیرە عوسمان ئەنجامداوە.

XS
SM
MD
LG