Accessibility links

قەیرانە ئابورییەکانی کوردستان و گەڕان بەدوای رێگەچارە ریشەییەکاندا


بارودۆخی سەختی ئابوری و وردبونەوە و قوڵبونەوە لەهۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم داڕمانە ئابوری و هەڵاوسانە ترسناکە، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و پێشمەرگە بەتایبەتی لەهەرێمی کوردستاندا و هاوکات شەڕی داعش و قەیرانی سیاسی و سەرلەبری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی.

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ ئەندامی سەندیکای ئابوریناسان و رۆژنەمەنوسی ئابوریزان شەماڵ نوری سازکردووە.

سەبارەت بە پلانەکانی حکومەت و رێگەچارەکان شەماڵ نوری رایەکی جیاوازی هەیە و دەڵێت " کاتێک سەرۆکی حکومەت دەڵێت پلانی فریاکەوتنی تەقەشف رائەگەیەنم..، کەچی سەیرئەکەی هەرێمی کوردستان خۆی لە تەقەشفدایە، واتە هاوڵاتیان پێنج مانگ موچەیان وەرنەگرتبێت، چۆن تەقەشفی پێئەکەیت، کاتێک ئەوترێت خەرجییەکان کەم ئەکەمەوە بۆئەوەی داهات زیاد بکەم، باشە ئەگەر تۆ خەرجیت کەمکردەوە لەناو ئەم پوکانەوەو بێ بازاڕییەدا؛ ئایا هاوڵاتیان داهات و خزمەتگوزاریی و رسوماتەکان دەدەن بە حکومەت؟ چونکە پارەیان نییە"

هەروەها دەڵێت "ئەم قەیرانە ئابورییە پێویستی بە وڵاتە گەورەکانە وەکو ئەمریکا و بەریتانیا، کە خۆیان بە سەرپەرشتیاری ئەم ئەزمونە ئەزانن و گرنگی پێدەدەن و ناویان ناوە کوردستانی پێکەوە ژیان و ئەزمونێکی دیموکراتی و جوان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا......

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:16 0:00

XS
SM
MD
LG