Accessibility links

عەلی مەحمود: بە گەڕاندنەوەی داهاتە براوەکان قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردسـتان چارەسەردەکرێت

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌م وتوێژه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا چالاکوان و چاودێری سیاسی عه‌لی مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی دارایی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت بە گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتەکانی هەرێمی کوردسـتان کە پـێشـتر لە لایەن بەرپـرسەکانەوە براون دەکرێت قەیرانەکە چارەسەربکرێت.

هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتیكدا رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ ئابوورییه‌ بووه‌ته‌وه‌ لەم کاتەی شه‌ڕی داعش، ئایا هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جه‌ماوه‌ری کار ناکاته‌ سه‌ر رووی هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌؟ هه‌روه‌ها کاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه نابێت؟‌

عه‌لی مه‌حمود وەڵامدا ده‌ڵێت "به‌چاک کردنی ڕه‌وشی ئابووری خه‌ڵک و بوونی عه‌داله‌ت، سه‌نگه‌ره‌کان گه‌رمتر و توندتر ده‌بن." سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتیان بمێنێت، ئەوا پێویسته‌ مه‌له‌فی نه‌وت شه‌فاف بکه‌ن و ئه‌و پارانه‌ش که‌ ساڵانێکه‌ به‌رپرس و که‌سانی نزیک له‌وان به‌ ناشه‌رعی ده‌ستیان که‌وتووه‌، بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ خه‌ڵک."

XS
SM
MD
LG